پزیشیكان بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان: ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا مومكینه
مه‌سعود پزیشیكان سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ئه‌گه‌ری هه‌یه، به مه‌رجێك واشنتن واز له "سزاكان"ی سه‌ر تاران بهێنێت.
مه‌سعود پزیشیكان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له میانی دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌در ئه‌لبوسه‌عید، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا مومكینه، به‌ڵام مه‌رجێكی پێشوه‌خته‌ی پێویست هه‌یه، ئه‌ویش لایه‌نی ئه‌مریكی ده‌بێت واز له سه‌پاندنی مه‌رجه‌كانی خۆی و تۆقاندنی ئێران بهێنێت.
سه‌رۆك كۆماری ئێران وتیشی، "له هیچ بارودۆخێكدا ملكه‌چی هێز ناده‌ین".
ئێران و ئه‌مریكا چوار خولی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر پرسی ئه‌تۆمی ئه‌نجامداوه، به نێوه‌ندگیری سوڵتانییه‌تی عومان، دواجاریش له 11ی ئایاردا ئه‌نجامدراوه.
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای دوایین خولی دانوستانه‌كان پێشكه‌وتنه‌كانی ڕاگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی به‌ره‌وپێش ده‌چن.
