پشتگیری تەواو بۆ مامۆستایان و کاراکردنەوەی مافەکانیان... حکومەت پەروەردە لە سەرووی ئەولەویەتەکانی خۆیەوە دادەنێت
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەمیانی پێشوازیکردن لە سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق پشتگیری تەواوی حکومەت بۆ مامۆستایان و کاراکردنەوەی مافەکانیان دووپاتکردەوە وئاماژەیشیدا حکومەت پەروەردە لە سەرووی ئەولەویەتەکانی خۆیەوە دادەنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوه،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە سەرۆکی سەندیکای مامۆستایانی عێراق عودەی حاتم عیساوی.
وتیشی سودانی ستایشی ڕۆڵی ستافی پەروەردەیی و مامۆستایانی کرد، و پاڵپشتی تەواوی بۆ توێژی مامۆستایانی وەک بەردی بناغەی گەشەپێدانی پەروەردەیی دووپاتکردەوە، ئەمە جگە لە ڕۆڵی گرنگیان لە بنیاتنانی کۆمەڵگادا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە گرنگیدان و دادپەروەری حکومەت بۆ ستافی مامۆستایان کرد و هەوڵەکانی مامۆستایانی بەرز نرخاند، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری لەو بارەیەوە داوە، لەوانە بەردەوامبوون لە ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەدا لە بەغداد و پارێزگاکان، هەروەها کاراکردنی سەرجەم بڕگەکانی یاسای ژمارە 8ی ساڵی 2018 بۆ پاراستنی مامۆستایان.
