په‌رله‌مانی عێراق هۆشداریی به كۆمسیۆن دا: هه‌ڵه ته‌كنیكییه‌كان دووباره نه‌بنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ده‌نگدانی تایبه‌تی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له رۆژی شه‌ممه بەشێكی ئامێرەكانی دەنگدان كێشه‌ی ته‌كنیكیان بۆ دروست بوو، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق داوای لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات "گەرەنتیی دووبارەنەبونەوەی ئه‌و هه‌ڵانه بدات.
لە راگەیەندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت:" بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لەو كێشە و گیر و گرفتانە دەڕوانیین كە لە دەنگدانی تایبەتدا روویاندا، بەتایبەت نەناردنی راپۆرتی كۆتایی ئەنجامەكان، بەوهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر لە سندوقەكان بۆ ناوەندەكانی هەژماردن گواسترانەوە تابەرێگای دەستی هەژماربكرێنەوە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه:" پێس دەنگدانی گشتی پێویستە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گرەنتی دووبارە نەبوونەوەی ئەوكێشانە بكات كە لەدەنگدانی تایبەتدا دروستبوون، پێش دەستپێكردن بەدەنگدانی گشتی پشكنین بۆ ئامێرەكان بكرێتەوە".
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، پەرۆشن بۆ ئەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێبکات "بەمەبەستی پاراستنی دەنگی دەنگدەران، مافی کاندیدان و دڵنیابوونەوە لە وردبینی و دووبارەنەبوونەوەی هەڵەکان لە کاتی دەنگدانی گشتی بەتایبەت کە ژمارەی بنکە و وێستگەکانی دەنگدان زۆر لە هەڵبژاردنی تایبەت زیاترن".
