پوچەڵکردنەوەی پیلانێکی تێکدەرانەی پاشماوەی حیزبی بەعس لە سێ پارێزگا
ئەمرۆ یەکشەممە،ئاسایشی نیشتیمانی عێراق پوچوڵکردنەوەی پیلانی تێکدەرانەی گروپە پاشماوەکانی حیزبی بەعس لە سێ پارێزگادا راگەیاند.
ئاسایشی نیشتیمانی،لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە :دوای دەستکەوتنی زانیاریی بەردەوام،توانیویانە هەوڵەکانی گروپە لاوازەکان و پاشماوەکانی حزبی بەعسی لەناوچوو هەڵبوەشێنەوە کە دەیانویست ڕای گشتی بجولێنن دژی ئاسایش و حکومەت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : ئەم کەسانە قسەی درۆ و نابەجێیان بڵاوکردۆتەوە و پڕۆپاگەندەیان بۆ حیزبی بەعسی قەدەغەکراو کردوە، لەژێرناوی “لیوای 66 کە لە دەرەوەی وڵاتەوە بەڕێوە دەبرێت.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکاندا، 40 تۆمەتبار دەستگیرکراون کە تۆمەتبارن بە بەڕێوەبردن و دەستەبەرکردنی پارە بۆ دروستکردنی ناکۆکی مەزهەبی و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی کارە تێکدەرەکانیان،لەو بارەیەشەوە هەندێکیان دانیان بە وەرگرتنی ڕێنمایی و پشتگیری لە دەرەوەی وڵات ناوە.
راگەیەندراوەکەی ئاسایشی نیشتیمانی جەخت دەکاتەوە کە ئەم گروپانە سەرکەوتوو نابن لە تێکدانی ئاسایشی وڵات یان گەڕاندنەوەی بیری دیکتاتۆری،هەروەها ڕێکاری توندی یاسای لە دژی تۆمەتبارەکان دەگیرێتەبەر.
