پۆلیسی جۆرجیا خۆپشاندەرانی پاڵپشتی یەکێتیی ئەورووپا بڵاوەپێکرد
پۆلیسی وڵاتی جۆرجیا تۆپی ئاوی بەکارهێنا بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەرانی لایەنگری ئەندامبوون لە یەکێتیی ئەورووپا کە بۆ نۆیەم ڕۆژ لەسەر یەک گردبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و ڕەتکردنەوەی بڕیاری سەرۆک وەزیران بۆ ڕاگرتنی وتووێژەکانی ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا بۆ ماوەی چوار ساڵ.
پۆلیسی (دژە ئاژاوە)ی جۆرجیا دەستێوەردانی کرد بۆ بڵاوەپێکردنی کۆبوونەوە و ڕێپێوانەکانی بەردەم بینای پەرلەمان بە بەکارهێنانی تۆپی ئاو و چەند خۆپیشاندەرێکیان دەستگیرکرد و خۆپشاندەران چەند مەترێک لە بینای پەرلەمانی جۆرجیا پاشەکشەیان کرد.
خۆپیشاندان لە تەبلیسی پایتەختی جۆرجیا بەڕێوەچوو، لەوکاتەی پارتی "خەونی جۆرجیا" سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی مانگی تشرینی یەکەمدا ڕاگەیاند و دەیان هەزار کەس لە سەرانسەری وڵات ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر لەسەر تۆمەتەکانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان و سەرۆک وەزیران ئیراکلی کۆباخیدزە وتووێژەکانی چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا تا ساڵی 2028 ڕاگرت.
شیکەرەوەکان پێشبینی دەکەن قەیرانەکە لەدوای 14ـی کانوونی یەکەمەوە خراپتر بێت، کاتێک پەرلەمانتارانی زۆرینەی سەر بە پارتی خەونی جۆرجیا بۆ جێگرتنەوەی سالۆمی زورابیشڤیلی سەرۆکی ئێستای لایەنگری ڕۆژئاوا و ئەورووپا، سەرۆکی نوێ هەڵدەبژێرن.
