پۆلیسی سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه پارچەی ئۆتۆمبێلیان دزیوه
مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی هوانه‌ی شاری سلێمانی پارچه‌ی ئۆتۆمبێلیان دزیوه‌و له ناوچه‌ی پیشه‌سازی سه‌یدسادق فرۆشتویانه‌ته‌وه.
پۆلیسی سلێمانی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس گومانیان له دوو تۆمه‌تبار كرد کە چه‌ندین پارچه‌ی ئۆتۆمبێلیان پێیه و هه‌وڵی ساغكردنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو چاودێرییان خسته سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌ساری سه‌ر به به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد"، هەروەها له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك و چه‌ندین پارچه‌ی ئۆتۆمبێلدا.
هەروەها هاتووە، تۆمه‌تباران دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه كه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی هوانه‌ی شاری سلێمانی پارچه‌ی ئۆتۆمبێلیان دزیوه‌و له ناوچه‌ی پیشه‌سازی سه‌یدسادق فرۆشتویانه‌ته‌وه.
