پۆلیسی شاری سلێمانی ئه‌و پیاوه‌ی ژنه‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ كوشت ده‌ستگیركرد
پۆلیسی سلێمانی ئه‌و پیاوه‌ی ژنه‌كه‌ی خۆی به چه‌قۆ كوشت ده‌ستگیركرد.
مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی ئه‌و پیاوه‌یان ده‌ستگیركرد كه شه‌وی ڕابردوو به چه‌قۆ ژنه‌كه‌ی خۆی كوشت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له ڕووداوێكدا پیاوێك به چه‌قۆ هێرشیكرده‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی و به‌سه‌ختی برینداری كرد، ده‌ستبه‌جێ مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه‌و تۆمهتبارهكهیان ده‌ستگیركرد و ژنه‌كه‌شیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرد، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ژنه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا"، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی دۆسیه‌كه‌وه، تۆمه‌تبار ڕاده‌ستی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان كرایه‌وه.
له ئێستادا تۆمه‌تبار (ب، ن، ع) له‌دایكبووی 1995 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 406 له یاسای سزادانی عێڕاقی ڕاگیراوه‌و لێكۆڵينه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
