پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا دەستگیر کردنی پێنج گەورە قاچاخچی ڕاگەیاند
پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانیا لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو هەڵمەتێکی گەڕان لە پێنج ویلایەتی ئەڵمانیا دەستپێکرد و قاچاخچی گەوریان دەستگیر کرد.
وتەبێژی پۆلیسی فیدراڵی جێبەجێکردنی پێنج فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو ئافرەت و پیاوێک لە شاری شتادە و ژنێک و پیاوێک لە شاری گلادبێک ڕاگەیاند و ڕوونیشیکردەوە کە ئەو پێنج کەسە ڕووبەڕووی تۆمەتی گواستنەوەی زیاتر لە 100 سوری دەبنەوە بۆ ئەڵمانیا بە ڕێگەی نایاسایی، هەروەها بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس، هەر سورییەک لە نێوان 3 هەزار بۆ 7 هەزار یۆرۆ پارەی داوە بە قاچاخچییەکان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی بچنە ناو خاکی ئەڵمانیا.
قاچاخچییە دەستگیر کراوەکان ڕووبەڕووی تۆمەتی قاچاخ کردنی هاوڵاتی بیانی دەبنەوە، هەروەها تاوانی ڕێکخراو و سپیکردنەوەی پارە، هەروەها تۆمەتی کڕینی ئاڵتون و ئەڵماس و هێنانیان بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ ئەڵمانیا، پۆلیسی ئەڵمانیا ڕوونیکردەوەش، کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فیدراڵی لە فڕۆکەخانەی فرانکفۆرت زیاتر لە 350 ئەفسەری پۆلیسی فیدڕاڵیان ئامەدە کرد و دەستیان کردووە بە گەڕان لە حەوت شاردا بۆ گەڕان بەدوای قاچاخچییەکان.
