پۆلیسی هۆڵەندا شۆفێرێکی فەڕەنسی ڕاگرت کە دوو تابوتی بارکردبوو کە ماددەی ھۆشبەری کۆکایینی تێدابوو
پۆلیسی هۆڵەندا شۆفێرێکی فەڕەنسی ڕاگرت کە دوو تابوتی بارکردبوو کە بڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەری کۆکایینی تێدابوو لەسەر ڕێگای خێرای باشووری ڕۆتردام دوای ئەوەی گومانی لێخوڕینی لەسەر کرابوو.
شۆفێرەکە گوتوویەتی: دوو تەرمی گواستەوە کاتێک درەنگانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو 13ـی کانوونی یەکەم ڕاگیرا، بەڵام نەیتوانیوە بەڵگەی پێویست پێشکەش بکات بۆ پشتڕاستکردنەوەی کە لەناو تابووتەکان تەرمی تێدایە، هەر بەمەش، پۆلیس دوای گومانی تابووتەکانی کردەوە و دوای کردنەوەی تابووتەکان جانتای وەرزشی کە نزیکەی 250 کیلۆگرام کۆکاین تێدابوو کە نرخەکەی نزیکەی 14 ملیۆن دۆلارە دۆزیەوە.
وتەبێژی پۆلیس دەڵێت: شۆفێرەکە لە فەرەنساوە بەرەو هۆڵەندا بەڕێکەوتووە، بەڵام ئاگاداری شوێنی مەبەستی نەبووە، بڕیاربوو نامەیەکی پێبگات لەلایەن بازرگانانی ماددەی ھۆشبەرەوە کە شوێنی گەیاندنەکەی ئەو بڕەی ماددە هۆشبەر دیاری بکرێت، بەڵام دواجار پۆلیس هەوڵی قاچاخی ئەو ماددە هۆشبەرەیە پووچەڵ کردەوە.
