پۆلیسی کەرکوک دەستگیرکردنی ئەو کەسەی هێرشیکردە سەر خاوەنی مۆلیدەیەکی ئەهلی راگەیاند
پۆلیسی كه‌ركوك دەستگیرکردنی، ئه‌و كه‌سه‌ی كه هێرشیكرده سه‌ر خاوه‌نی مۆلیده‌ی ئه‌هلی له شاری كه‌ركوك لەگەڵ هاوكارەكەی له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه راگەیاند .
رۆژی یەکشەممە، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركوك بڵاویكرده‌وه، سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاوه‌ن مۆلیده‌یه‌كی شاری كه‌ركوك، تۆمارێكی ڤیدیۆیی به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له سۆشیال میدیا بڵاوكرایه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌یان وه‌رگرت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هێزه‌كانی پۆلیس توانیان تۆمه‌تباران ده‌ستگیربكه‌ن و به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی یاسایی ٤١٣ له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستبه‌سه‌ریان بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركوك پابه‌ندبوونی خۆی به پاراستنی سه‌لامه‌تی و كه‌رامه‌تی هاوڵاتییان و جێبه‌جێكردنی بڕیاره دادوه‌رییه‌كان به توندی دووپاتكرده‌وه، داواش له هاوڵاتییان ده‌كات له‌كاتی بوونی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك ئاگاداریان بكه‌نه‌وه بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی سه‌روه‌ری یاسا.
به‌گوێره‌ی تۆمارێكی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، تۆمه‌تبارێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا ده‌چێته‌سه‌ر مۆلیده‌یه‌ك و گله‌یی له خراپی كاره‌با ده‌كات و پاشانیش هێرشده‌كاته‌سه‌ر خاوه‌ن مۆلیدهكه و لێی ده‌دات.
