پێرێز رەتیکردووەتەوە بیری لە وازهێنان لە سەرۆکایەتی ریاڵ مەدرید کردبێتەوە
پێرێز رەتیکردووەتەوە بیری لە وازهێنان لە سەرۆکایەتی ریاڵ مەدرید کردبێتەوە و دڵنیاییداوە لە مانەوەی.
پیپی ئەلڤارێزی رۆژنامەنووسی ئیسپانی لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە کە فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید بیری لەوە کردووەتەوە لە هاوینی 2026 دەستبەرداری سەرۆکایەتی یانەی شاهانە ببێت.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكرایکرد، تەنانەت پێرێز گرنگی بەوە نادات کە ئەندامانی یانەکەی پشتگیری بڕیارەکەی دەکەن یان نا، دەشیەوێت جێگرەوەیەکی زۆر باش بۆ شوێنەکەی دیاریبکات.
بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک، رادیۆی ئۆندا سیرۆ دوپاتیکردەوە کە فلۆرینتینۆ پێرێزی بە هیچ شێوەیەک بیری لە جێهێشتنی سەرۆکایەتی ریاڵ مەدرید نەکردووەتەوە.
رونیشیکردووەتەوە، ئامانجی سەرۆکی یانەی شاهانە مانەوەیەتی تا کاتی تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی کە هاوینی 2028ە و بڕیاریشە 23ی ئەم مانگە لە کۆبونەوەی گشتی ئەندامانی یانەکەی رونکردنەوە لەسەر ئەو بابەتە بدات.
