پێشوازیی فەرمی لە ئەنقەرە لە پاشکۆی سەربازیی نوێی عێراق و یاریدەدەرەکەی دەکرێت
ماجید لەجماوی، باڵیۆزی کۆماری عێراق لە کۆماری تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لە پاشکۆی سەربازیی تازە دیاریکراوی کۆماری عێراق لە تورکیا، لیوا خەلیل کەمال خەلیل کرد.
باڵیۆزخانەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "باڵیۆز ماجید لەجماوی، باڵیۆزی کۆماری عێراق لە کۆماری تورکیا، پێشوازی کرد لە پاشکۆی سەربازیی تازە دیاریکراوی کۆماری عێراق لە تورکیا، لیوا خەلیل کەمال خەلیل و یاریدەدەرەکەی، عەقیدی ڕوکن محەمەد یوسف بەدر.
ئاماژەی بەوەشدا، کە باڵیۆز بەخێرهاتنی پاشکۆی سەربازی و یاریدەدەرەکەی کرد و پیرۆزبایی لێکردن بەبۆنەی دەستبەکاربوونیان لە ئەرکە نوێیەکانیاندا، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتی دۆست بکات، و بەشداربێت لە بەهێزکردنی هەماهەنگیی دووقۆڵیی نێوان کۆماری عێراق و کۆماری تورکیا لە بواری سەربازی و ئەمنیدا.
لە لای خۆیانەوە، لیوا خەلیل کەمال خەلیل و یاریدەدەرەکەی عەقیدی ڕوکن محەمەد یوسف بەدر، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ جەنابی باڵیۆز دەربڕی لە بەرامبەر گەرموگوڕیی پێشوازییەکە، و جەختیان کردەوە لەسەر پەرۆشییان بۆ خستنەگەڕی زۆرترین هەوڵ بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و هاوکاری بە جۆرێک کە ئامانجە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات بەدیبهێنێت
