پێنتاگۆن:ئەبو تەقوا چالاکانە بەشداربوو لە پلاندانان و هێرشکردنە سەر هێزەکانمان
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پات رایدەر، گوتەبێژی پێنتاگۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، "ئەو کەسە [ئەبوو تەقوا] چالاکانە بەشداربوو لە پلاندانان و هێرشکردنە سەر هێزەکانمان، ئێمەش هەمیشە گوتومانە کە مافی بەرگریکردن لە خۆمانمان هەیە و رێکاری پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانمان دەگرینەبەر". بەوە پشتڕاستیکردەوە ئەمریکییەکان لە پشتی هێرشەکەوە بوون.
لەوبارەیەوە، پات رایدەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانیەکەدا بە دیار کوردە، بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە واشنتنی راگەیاند، "عێراق هاوبەشێکی بەنرخی ئێمەیە، ئێمە لە نزیکەوە کار لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەین و بۆ ماوەی ساڵانێکی زۆر پەیوەندیمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەبووە لە بواری راهێنان و راوێژکاریی بۆ هەوڵەکانیان لە دژی تیرۆر، هەروەها ئێمە بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان
هەروەها گوتی، "دەزانین کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە هاوکاریکردنی ئێمە لە هەندێک باردا بۆ دیاریکردنی شوێنی ئەو گرووپانەی سەر بە ئێرانن و هێرشدەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و ئێمە ئەو هاوکارییانە زۆر دەنرخێنین".
