پێنج کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون بەهۆی تەقینەوەیەکی گووماناوی لە هۆڵەند
ڕۆژی شەممە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە کە بووە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە شاری لاهای وڵاتی هۆڵەندا، پێنج کەس کوژران و چواری دیکەش برینداربوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.
لە هەوڵەکانی گەڕان بەدوای بێسەروشوێنەکان لەژێر داروپەردووەکاندا، تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئاگرکوژێنەوە ڕایانگەیاند کە کەسێک بە زیندوویی لەژێر داروپەردەکاندا دۆزراوەتەوە و هۆکاری تەقینەوەکە تائێستا نەزانراوە.
یان ڤانزانین، سەرۆکی شارەوانی لاهای دەڵێت: هیوایەکی کەم هەیە بۆ ڕزگارکردنی کەسی زیاتر بە زیندویی لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەکەدا و گوتی: "ئێمە خۆمان بۆ خراپترین ئەگەر ئامادە دەکەین".
شایەنی باسە، لەئێستادا وڵاتی هۆڵەندا شاهیدی زۆرێک لە ڕووداوی تەقینەوەو سوتاندنی ماڵ و دوکان و ئۆتۆمبێلەکانە، تەقینەوەکان زۆرجار لەشەودا لە دەروازە یان دەرەوەی باڵەخانەکان ڕوودەدەن و زیانی ماددی لێدەکەوێتەوە، بەڵام بەدەگمەن زیانی گەورەیان لێدەکەوێتەوە.
پۆلیسی هۆڵەندا پێی وایە ئەم هێرشانە لەئەنجامی ناکۆکی نێوان بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان یان بە مەبەستی تۆقاندن و هەڕەشە بووە.
