المطلع
عاجل

post-image

پێکهاتەکانی هەرێم دوای بریارەکەی دادگای فیدڕاڵی داوایەک له‌ مەسعود بارزانی دەکەن


23:45 كوردستان
2024-02-21
13314

پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بە لابردنی١١ کورسی کەمینەکانداوایەکیان ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد کە ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه‌ی دادگای فیدراڵی ره‌تبكاته‌وه‌

له‌ كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی پێكهاته‌كانی كوردستان لەهەولێر دوای بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی به‌ڕێوه‌چوو, محه‌ممه‌د ئیلخانی به‌ نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كان رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ دادگای فیدراڵی به‌ڕێوه‌چوو، ته‌نیا بڕیارێكی سیاسی ئاشكرا بوو، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو تووشی لاوازی بووه‌.
ئیلخانی راشیگه‌یاند، وه‌ك پارت و لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌كانی كوردستان (توركمان، كلدان، ئاشووری، سریان و ئه‌رمه‌ن) داوا له‌ سه‌رۆك بارازنی ده‌كه‌ین وه‌ك داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و پێكهاته‌كان،‌ ئه‌م نادادپه‌روه‌رییه‌ ره‌تبكاته‌وه‌.

گوتیشی، ئێمه‌ له‌ سیاسه‌ت و ستراتیژیمان پاشگه‌ز نابینه‌وه‌، له‌ خه‌بات و دیپلۆماسییه‌ت به‌رده‌وام ده‌بین.

هه‌ر له‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌، مونا قه‌هوه‌چی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان رایگه‌یاند، له‌ هه‌نگاوه‌كانی خۆمان پاشگه‌ز نابینه‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بین.

قه‌هوه‌چی راشیگه‌یاند، ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ پێكه‌وه‌ ژیان‌ و پرۆسه‌ی دیموكراسییه‌، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرالی پاشگه‌زبوونه‌ له‌ پرۆسه‌ی دیموكراسی.

گوتیشی، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌.

له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه‌ ئانۆ جه‌وهه‌ر سەرۆکی هاوپەیمانی حامۆرابی له‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌ رایگه‌یاند، ته‌واوی پێكهاته‌كانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییان له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرد.

گوتیشی: بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی كوده‌تایه‌ به‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق.

باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و سته‌مه‌ به‌هۆی سكاڵایه‌كه‌وه‌  له‌ پێكهاته‌كان كرا، كه‌ له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاراسته‌ی دادگای فیدراڵی كرابوو.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌هۆی ئه‌و سكاڵایه‌وه‌ پێشێلكارییه‌كی زۆر گه‌وره‌ ده‌رهه‌ق به‌ مافه‌كانی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان كراوه‌.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13560
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12751
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13210
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12873
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 12019
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 12082
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12195
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12294
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12304
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 13081
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12541
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12066
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10185
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11826
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6114