پەرلەمان دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند کە سبەینێ چوارشەممە (22ـی تشرینی دووەمی 2023) دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ جێگرەوەی سەرۆکی لەکارکراو مەحەممەد حەلبووسی.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە هۆی دەستپێکردنی کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی پەرلەمان بۆ جێگرەوەی مەحەممەد حەلبووسی، جگە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای پێشنیارکراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
شایەنی باسە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە چواردەی ئەم مانگەدا بڕیارێکی دەرکرد بە لابردنی مەحەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی لە پەرلەمان بەهۆی ئەو سکاڵایەی کە لە دژی ئەنجام دراوە پەیوەست بە ساختەکاریی، کە ترسی قەیرانێکی سیاسی نوێی لە وڵاتەکەدا دروستکردووە.نوێنەران بۆ جێگرەوەی سەرۆکی لەکارکراو مەحەممەد حەلبووسی.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە دانیشتنەکەی ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە هۆی دەستپێکردنی کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی پەرلەمان بۆ جێگرەوەی مەحەممەد حەلبووسی، جگە لە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای پێشنیارکراوی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.
شایەنی باسە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە چواردەی ئەم مانگەدا بڕیارێکی دەرکرد بە لابردنی مەحەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و کۆتایی هێنان بە ئەندامێتی لە پەرلەمان بەهۆی ئەو سکاڵایەی کە لە دژی ئەنجام دراوە پەیوەست بە ساختەکاریی، کە ترسی قەیرانێکی سیاسی نوێی لە وڵاتەکەدا دروستکردووە.
