پەرلەمان دەنگ دەدات بۆ گەڕاندنەوەی سیستەمی باشتركردنی نمرەكان و پەیڕەوكردنی سیستەمی هەوڵدان
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگیان داوە بە گەڕاندنەوەی سیستەمی باشتركردنی نمرەكان و پەیڕەوەكردنی سیستەمی وەرگرتنەوەی نمرەكان.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی موتەڵع گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : دوای دەنگدان بۆ زیادكردنی بۆ بەرنامەی كار، پەرلەمان دەنگی لەسەر ڕاسپاردەیەك دا بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ گەڕاندنەوەی سیستەمی باشتركردنی نمرەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 و پەسەندكردنی سیستەمی دووبارە وەرگرتنەوە، و ڕێگەدان بە خوێندكارانی ئامادەكاری پۆلی شەشەم بۆ ئامادەبوون لە قوتابخانە و ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكان.
پێشتر پەرلەمان بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی بۆ باج و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگ و بەڕێوەبەری گشتی دەستەی دەروازە سنوورییەكان دەستی بە گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی داهاتی نانەوتی كرد.
