پەرلەمانتارێک: "ئەستۆ پاکی دارایی” لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەروازەیەکە بۆ گەندەڵی بەرپرسان
ئەندامێکی لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمان حوسێن سعبەری ئەمڕۆ سێشەممە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە تیشک بخەینە سەر ئەوەی لە فۆرمی ئەستۆ پاکی دارایی بەرپرسانی دامەزراوەکانی دەوڵەتدا هەیە بۆ نەهێشتنی دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی، لە هەمان کاتدا داوای جێبەجێکردنی یاسای "ئەمەت لە کوێ بوو" کرد دژی ئەوانەی پلەی باڵایان هەیە.
سعبەری لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی موتەڵع رایگەیاند: "دەستەی دەستپاکی رۆڵی گەورەی هەیە لە نەهێشتنی گەندەڵی و بەرتیلدان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، بەڵام لە هەمان کاتدا پێویستە تیشک بخەینە سەر فۆرمی ئەستۆ پاکی دارایی بۆ بەدواداچوون بۆ پارەی سیاسەتمەداران و بەرپرسان و چاوپۆشی لێ نەکەین بۆبەردەوام بوونی گەندەڵی، بەتایبەتی لەو کاتەوەی دەرگای گەندەڵی لەو فۆڕمەوە دەست پێدەکات"،وتیشی"پێویستە دەستەی دەستپاکی هاوسەنگی دروست بکات لەسەر بنەمای لێهاتوویی لە لێکۆڵینەوە و پلەی کاردا، هەروەها نابێت بەرپرسێکی باڵا لەگەڵ کارمەندێکی پلەی حەوت یان شەشەم وەکو یەک فەرمانی بانگهێشتیان بۆ دەرچێت."
ئەو ئەندامەی لیژنەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە ئەو یاسایە چالاک بکرێت کە ئەمەت لە کوێ بوو، لەبەر ئەوەی زۆر گرنگە بۆ ڕاگرتنی بەهەدەردانی پارە و نەهێشتنی دۆسیەکانی گەندەڵی."
