پەرلەمانی عێراق هەموارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵی بۆ ساڵی 2025 گفتوگۆ دەکات
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دیاریكردووه بۆ بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتن بە سەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی وەک سەرۆکی په‌رله‌مان، دوای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەمەش دوای نزیکەی ساڵێک لە بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان له‌لایه‌ن سه‌رۆكێكی بە وەکالەتهوه.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه کە لەلایەن پەرلەمانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە پێنج ته‌وه‌ره‌وه گفتوگۆ ده‌كرێت کە گرنگترینیان هەموارکردنەوەی بودجەی سێ ساڵییه بۆ ساڵی 2025، كه هه‌مواری بڕگەی خه‌رجی و داهات و بڕی تێچووی به‌رمیلێک نه‌وتی بەرھەم ھێنراوی ھەرێمی کوردستانیش ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئەو یاسایانەی مشتومڕیان لەسەرە لە بەرنامەی کاردا نین، کە یاسای باری کەسێتی و لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەردەمی بەعسە کە بە هەڵوەشاندنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان لە کەرکوک بۆ خاوەنە راستەقینەکانیان دەگەڕێتەوە.
