پەرلەمانی عەرەبی ناڕەزایەتی عێراق بەرامبەر بە "بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەت" پەسەند دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە، پەرلەمانی عەرەبی ناڕەزایەتی عێراقی بەرامبەر بە بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەت پەسەند کرد، و لە بەیاننامەی کۆتاییدا لابرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند" یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ناڕەزایی شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەوانەش ناڕەزایی لهسهر بڕیارەکان (بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەتی)، و بڕیاریدا لە بەیاننامەی کۆتایی ٣٦هەمین کۆنگرهی یەکێتیدا لاببرێت، کە کارەکانی لە جەزائیر بۆ ماوەی ٢٦-٢٧ی ئایاری ٢٠٢٤ ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە دانیشتنی کۆتاییدا، دەستەی سەرۆکایەتی پێشووی یەکێتیی پەرلەمانی عەرەبی بە نوێنەرایەتیی سەرۆکایەتیی بەشی پەرلەمانیی کۆماری عێراق، ڕێزلێگیرا، کە تیایدا مەدالیا و قەڵغانێک پێشکەش بەموحسین مەندەلاوی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت کرا، وەک پێزانینێک بۆ هەوڵەکانی لە ماوەی کە عێراق پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتیەکەی گرتبو ئەستۆ”.
