المطلع
عاجل

post-image

پەرلەمانی عەرەبی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ عێراق دووپاتدەكاتەوە


17:15 عێراق
2024-02-17
18859

ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی عادل كوڕی عەبدولڕەحمان عەسومی پشتیوانی تەواوی پەرلەمانی عەرەبی بۆ عێراق دووپاتكردەوە، هاوكات داوای بەهێزكردنی هاوكاری نێوان پەرلەمانەكانی عەرەبی كرد لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند : عادل كوڕی عەبدولڕەحمان عەسومی سەرۆكی پەرلەمانی عەرەبی پێشوازی لە محسین مەندەلاوی سەرۆكی یەكێتیی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەوەكالەت كرد، لە پەراوێزی كارەكانی كۆنگرەی پەرلەمانی بۆ هاوكاری باشوور و باشوور - باشوور، بە میوانداری شانشینی مەغریب.
عەسۆمی وتی :  كە عێراق ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر دەبێتەوە لەبەر ڕۆشنایی ئەو كاردانەوەی كە ناوچەكە پێیدا تێدەپەڕێت، ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستی یەكخستنی هەموو هەوڵەكان بۆ پشتگیریكردنی عێراق و وەستانەوە لەگەڵیدا بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە مەترسیدارە كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە بە گشتی دەكات.
جەختیشی كردەوە : پەرلەمانی عەرەبی خوازیاری بەرزكردنەوەی هاوكاری و هەماهەنگییە لەگەڵ پەرلەمانی عێراق لە هەموو بوارەكاندا، بەتایبەت لەگەڵ عێراق كە سەرۆكایەتیی ماوەی ئێستای یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی دەكات كە هاوكارە لە كردنەوەی ئاسۆی نوێ بۆ هاوكاری لەگەڵ پەرلەمانەكانی عەرەبی و هەماهەنگی هەوڵەكان و هەڵوێستەكان لە هەموو كۆڕبەندە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بۆ پشتگیریكردن لە پرسە عەرەبییەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستا.
هەروەها ووتیشی : پشتیوانی تەواوی پەرلەمانی عەرەبی بۆ كۆماری عێراق كردەوە وجەختیشی كردەوە كە عێراق وڵاتێكی سەرەكییە وسەقامگیرییەكەی پایەی ئلسایشی ناوچەكەیە.
ناوبراو هۆشداری دا لە مەترسی فراوانكردنی ململانێكانی ناوچەكە، داوای كرد پێویستی كاراكردنی ڕۆڵی دیپلۆماسی پەرلەمانی عەرەبی لە كاركردن بۆ سنوورداركردنی كاردانەوەی ئەو ململانێیانە كە كاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە هەیە.
لای خۆیەوە مەندەلاوی ئەو هەوڵانەی كە پەرلەمانی عەرەبی لە هەموو بەشدارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكانیدا بۆ پشتیوانی و بەرگریكردن لە ئاسایش و سەقامگیری وڵاتانی عەرەبی و چالاككردنی دیپلۆماسی پەرلەمانی عەرەبی بەتایبەتی پرسی فەلەستین بەرز نرخاند.
ناوبراو پێزانینی خۆی بۆ عەسۆمی و هەڵوێستی پەرلەمانی عەرەبی لەگەڵ عێراق لە هەموو ئەو هەلومەرجەی كە پێیدا تێدەپەڕێت، و لەلایەن هەموو لایەكەوە  جێگای  ڕێز و پێزانینە.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 13560
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 12751
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 13210
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12873
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 12019
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 12082
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 12195
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 12294
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 12304
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 13081
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 12541
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12066
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10185
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11826
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11414
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4635
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 11282
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 6114