پەروەردەی عێراق کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و کۆتایی بۆ هەموو قۆناغەکان ڕادەگەیەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پەروەردە، کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و کۆتایی بۆ پۆلە کۆتاییهاتووەکان و ناکۆتاییهاتووەکان و تاقیکردنەوەی بەرایی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەکەدا، کە گەیشتە دەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع، هاتووە: "لێژنەی هەمیشەیی تاقیکردنەوە گشتییەکان، کاتی تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ و تاقیکردنەوە کۆتاییەکانی پۆلە کۆتاییهاتووەکان و ناکۆتاییهاتووەکان (خولی یەکەم) و تاقیکردنەوە بەراییەکانی بۆ خوێندکارانی دەرەکی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 و بۆ هەموو قۆناغەکانی خوێندن ڕاگەیاند."
ڕوونیشی کردەوە، کە "تاقیکردنەوەکانی نیوەی ساڵ بۆ قۆناغی سەرەتایی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 1/25 دەست پێ دەکات تاوەکو ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 1/31، لە کاتێکدا تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی (ناوەندی) ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 1/20 دەست پێ دەکات."
بەڵگەنامەکە لە خوارەوەیە:

