پەیامی به‌ره‌ی گه‌ل له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراقەوە
به‌ره‌ی گه‌ل له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بانگه له‌كاتێكایه كه عێراق و هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری پڕ لە دڵنیایی بۆ خەڵک و قەوارە سیاسییەکان دروست بکەن. ده‌شڵێت، ئێمە لە بەرەی گەل لەکاتێکدا بەشدارین لە هەڵبژاردن كه لەدۆخێکی نەخوازراوی حیساباتی سیاسیداین.
به‌ره‌ی گه‌ل، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، په‌یامێكی له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بڵاوكردهوهو تێیدا رایگه‌یاندوه"ئاشکرایە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژارنی پەرلەمانی عێراق لەنێو دڵەڕاوکێی ترسی سیاسی و جەنگ و ناسەقامگیری ئاسایشی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەستپێدەکات، عێراق و هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە ئارامی و ئاسایش و سەقامگیری پڕ لە دڵنیایی بۆ خەڵک و قەوارە سیاسییەکان دروست بکەن، ئەمەش لە ئەنجامی یەکنەخستنەوەی هێزە چەکدارەکانە وەک هێزێکی نیشتمانی و جێبەجێکەری سەروەری یاسا."
وتوشیه‌تی"لەهەرێمی کوردستان لەکاتێکدا هەڵمەتی هەڵبژاردن دەستپێدەکات حیزبە دەسەڵاتدارەکان هەریەکەی چەندین جۆر هێزی چەکداریان هەیە، ئەم هێزانە تەنیا بۆ یەکلاییکردنەوەی حیساباتی سیاسییە، دادگاکان تەواو بێدەسەڵات و کاریگەر کراون، یاخود بونەتە بەشێک لە مەقاشی دەستی حیزبە دەسەڵاتدارەکان."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، "ئێمە لە بەرەی گەلەکەمان لەکاتێکدا بەلیستی ژمارە (٢٦١) بەشدارین لە هەڵبژاردنی ڕۆژی ٢٠٢٥/١١/١١ی پەرلەمانی عێراق، لەدۆخێکی نەخوازراوی حیساباتی سیاسیداین."
به‌ره‌ی گه‌لی جه‌ختیشی كردۆته‌وه "لەگەڵ ئەوەی بەشدارین لە هەڵبژاردن، بەڵام بەوردی چاودێری هەمو جوڵە و پیلان و نەخشەیەک دەکەین، کە ئامانج لێی دەستکاریکردنی ئەنجام و داتاکانی دەنگی دەنگدەران بێت، وەک هەڵبژاردنی پێش‌و کە دیزاین کرا. لەهەمو ئەگەرێکی نەخوازراو هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی پێشوەختەمان دەبێت."
