پەیامی سەرۆک وەزیران بەبۆنەی بردنەوەی عێراق لە ئەندامێتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یونسکۆ
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پیرۆزبایی لەعێراقییەکانی دەکات بەبۆنەی بردنەوەی عێراق لە ئەندامێتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یونسکۆ
سودانی لەپەیامێکیدا لەسەکۆی ئەلیکترۆنی ئێکس، رایگەیاند پیرۆزبایییەکی گەرم لە سەرجەم عێراقییەکان دەکەم بە ئەکادیمی و ڕۆشنبیرەوە بەبۆنەی بردنەوەی عێراق لە ئەندامێتی ئەنجومەنی جێبەجێکاری یونسکۆ کە نوێنەرایەتی باڵاترین دەسەڵاتی زانستی و ڕۆشنبیری دەکات لە جیهاندا. وتیشی گەڕانەوەی عێراق بۆ بەرە نێودەوڵەتییەکان گرنگە و نوێنەرایەتی مافێکی سروشتی دەکات بۆ وڵاتە خۆشەویستەکەمان، کە زانست و كلتورى بەخشیوە بە دونیایی کۆن و نوێ، هەروەها دەکەوێتە چوارچێوەی سیاسەت و بەرنامەی حکومەتەوە بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی عێراق لە هەموو کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا، سوپاس بۆ ئەو وڵاتانەی كه دەنگیان بە عێراق داوە، وە سڵاویش لە نوێنەرانی عێراق بۆ ئەو هەوڵانەی کە داوییانە لە پێناو بەدەستهێنانی ئەم مافە.
