چامپیۆنز لیگ.. مانچستەر سیتی لە ناپۆلی بردەوە
لە ميان ياريەکانی چامپیۆنز لیگ مان سیتی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە ناپۆلی بردەوە .
لە قۆناغی یەکەمی چامپیۆنز لیگ، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کرد.
لە گێمی یەکەمدا، هەردوو یانە لەیەک ئاست بینران گۆڵ تۆمارنەکرا و لە خولەکی 21یشدا دی لۆرینزۆی یاریزانی ناپۆلی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
لە گێمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 56 و 65 ئێرلینگ هالاند و جێرمی دۆکو دوو گۆڵیان بۆ مان سیتی تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکەیان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، یانەی سپۆرتینگی پۆرتوگالی رووبەڕووی کایرات ئەلماتی کازاخستانی بووەوە و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، لیڤەرکوزن و کۆپنهاگن یەکسانبوون.
بەو ئەنجامانە، سپۆرتینگ بە سێ خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە و مانچستەر سیتی لە پلەی نۆیەمدا دەبینرێت.
