چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی بەئامانجکردنی کۆرمۆر دەکات و بە هەڕەشەیەکی نیشتمانیی دەزانێت
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر رایده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانی ده‌كه‌ین له گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی پێویست بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان له‌باره‌ی هێرشه‌كه و ده‌شڵێت، "ئه‌و هێرشه ته‌نیا خزمه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت لاواز بكه‌ن و پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان په‌كبخه‌ن".
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نیشتمانییه‌كان مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئاسایش و ئابوری و سه‌قامگیریی عێراق، ته‌نیا خزمه‌ت به‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت لاواز بكه‌ن و پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان په‌كبخه‌ن.
چوارچێوه پاڵپشتیی خۆی بۆ ئه‌و لیژنه‌یه ڕاگه‌یاند كه له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له بارودۆخی ڕوداوه‌كه و ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نه تێوهگلاوهكان و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بۆ ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان و دڵنیابون له دوباره نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه، به له‌به‌رچاوگرتنی گرنگی ستراتیژیی بۆ ئابوری نیشتیمانی.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌كه جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م هێرشه كرده‌وه وه‌ك "هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نیشتمانی كه نابێت له‌ڕوی سیاسی و بۆ مه‌به‌ستی حزبی بقۆزرێته‌وه" و باسی له‌وه‌شكردوه، پاراستنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و پاراستنی دامه‌زراوه‌كان، به‌رپرسیارێتییه‌كی هاوبه‌شی نیشتمانییه كه پێویستی به یه‌كگرتویی هه‌ڵوێسته‌كان هه‌یه له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردو دو هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر به‌ڵام یه‌كێك له هێرشه‌كان ئامانجه‌كه‌ی نه‌پێكا و هێرشه‌كه‌ی دیكه‌شیان كۆگایه‌كی غازی كردوه‌ته ئامانج و ئاگرێكی گه‌وره‌ی لێكهوتهوه.
كۆمپانیای دانه‌غازی ئیماراتی به‌یانی ئه‌مڕۆ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ خه‌ندان نێردراوه، ڕایگه‌یاند، "یەکێک لە تانکی هەڵگرتنی غازی شل (LPG) لە دامەزراوەی كۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هێرشی موشەکەوە ئاگرێكی گه‌وره كه‌وتوه‌ته‌وه".
