چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر داوای سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە و رایانگەیاند، سەرجەم ئەو دەستدرێژییانە رەتدەکەنەوە کە دەبێتە هۆی تێکدانی سەروەری و ئاسایشی عیراق، هەروەها پشتیوانی حکومەت دەکەن لە ئاشکراکردنی وردەکاری ئەو هێرشانە، جا لایەنی بەرپرسیار هەرکێیەک بێت.
ناوەندی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردەوە، چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو دەستدرێژییە تیرۆرستیانە رەتدەکاتەوە کە ئاسایش و سەروەری عێراق بە ئامانج دەگرن، جا لایەنی بەرپرسی ئەو هێرشانە هەرچۆنێک بێت و هەر کێیەک بێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی تەواوی رێکارەکان و داواکارییەکانی حکومەتی عێراق دەکات لە ئاشکراکردنی سەرجەم وردەکارییەکانی ئەو روداوەی کە تێیدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە ئامانجگیرا.
ئەوەشخراوەتەڕو، بەردەوام هۆشدارن لە پاراسنی ئاسایشی نێردە دبلۆماسییەکان، عێراقیش بە هەمو پابەندییە نێودەوڵەتییەکانی سەبارەت بەو پرسە پابەندە.
جێی ئاماژەیە، درەنگانی شەوی رابردو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە چەند موشەکێک بۆردومانکرا،
