چێڵسی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەری بردەوە
لە خولی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لیڤەری بردەوە و پاڵمەریش رۆژووی گۆڵ تۆمارکردنی شکاند.
لە یارییەکی هەفتەی 35ی خولی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوولی پاڵەوانی خولەکە بووە میوانی چێڵسی.
تایمی یەکەم، دوای تێپەڕینی سێ خولەک ئینزۆ گۆڵی یەکەمی بلوزی تۆمارکرد، تا کۆتایی ئەو تایمەش ئەنجامەکە بەو تاکە گۆڵە مایەوە.
لە تایمی دووەم، کوانسای بەرگریکاری لیڤەر لە خولەکی 56 بە هەڵە گۆڵێکی لە خۆیان تۆمارکرد و ئەرکی خۆیانی قورستر کرد، هەرچەندە ڤان دایک لە خولەکی 85 ئەنجامەکەی کەمکردەوە، بەڵام پاڵمەر لە کۆتا خولەک بە لێدانی سزا گۆڵی سێیەم و دڵنیایی نوسییەوە و رۆژووی گۆڵ تۆمارکردنی خۆی شکاند.
سەرەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی چێڵسی کۆتایی هات، بەم ئەنجامە لیڤەری پاڵەوان خاڵەکانی بە 82 خاڵ مایەوە و چێڵسی بە کۆکردنەوەی 63 خاڵ لە پلەی پێنجەم دەبیندرێت.
