چەکدارانی سهر به تورکیا دانیشتوویەکی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانیان دەستگیرکرد
رۆژی هەینی (17ـی تشرینی دووەمی 2023)، چەکدارانی سوڵتان سلێمان شای سهر به تورکیا دانیشتوویەکی شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستانیان دەستگیرکرد، ئەمەش دوای سێ ڕۆژ لە دیپۆرتکردنەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە بۆ ئەو شارە.
سەرچاوە ناوخۆییەکان لە عەفرین دەڵێن، گروپی چەکدارانی سوڵتان سلێمان شای سەر بە تورکیا، دوای نیوەڕۆی دوێنێ ههینی، دوای سێ ڕۆژ لە گەیشتنی یوسف ئهحمهدی تهمهن 28 ساڵ بۆ ماڵهكهی دەستگیرکرد و لەکاتی دەستگیرکردنەکەدا بە توندی ئهشكهنجهدار.
هەر لەو چوارچێوەی دەستگیرکردن و ڕفاندنی دانیشتوانی شاری عەفرین، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە عەفرین ڕایگەیاند، "ئەندامانی پۆلیسی مەدەنی و سەربازی کەسێکی تەمەن 61 ساڵیان دەستگیرکردووە، کە مانگێک لەمەوبەر لە ئەڵمانیاوە گەڕاوەتەوە بۆ عەفرین، و کەسێکی دیکەش لە گوندهواری عەفرین بەهۆی داواكردنهوهی ماڵهكهی کە لەلایەن میلیشیاكانی توركیاوه دەستی بەسەردا گیرابوو".
شارى عەفرین لەڕووى سەربازییەوە لەلایەن یەکینەکانى پاراستنى گەل (یەپەگە) لە 2014 کۆنتڕۆڵکراوە.
ئەم شارە لەلایەن کوردەکانەوە گرنگییەکى ستراتیژى هەیە بەهۆى ئەوەى کە پردى پەیوەندى بەستی کورد بە دەریای سپی ناوەڕاستەوە".
لە ساڵی 2018 لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپه ئۆپزسیۆنەکانی سوریا و دوای بەرخۆدانی درێژ لەلاین شەڕڤانان وە، شاری عەفرین داگیرکرا.
