ڕاسپادەیەکی حکومی بەڕاگرتنی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی نیشته‌جێبون تا جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پابه‌ندبونی خۆی به ڕاگرتنی لابردنی زیاده‌ڕۆییه‌كانی نیشته‌جێبون "تا جێگره‌وه‌یه‌ك ده‌دۆزرێته‌وه" دوپاتكرده‌وه و راشیگه‌یاند، هیچ خانویه‌كی زیاده‌ڕۆیی ناڕوخێندرێت به‌بێ دیاریكردنی جێگره‌وه بۆ ماڵه هه‌ژاره‌كان.
دوپاتكردنه‌وه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، بۆ ڕێنمایی پێشویه‌تی كه له 19ی (ئایار/5)ی 2025دا ده‌ریكرد، تیایدا جه‌ختی له‌سه‌ر "پێویستی ڕێزگرتن له كه‌رامه‌تی هاوڵاتیان و پاراستنیان له ئاواره‌بون" كرده‌وه و وتیشی، "دادپه‌روه‌ری به ڕوخاندنی ماڵێك به‌بێ جێگره‌وه به‌ده‌ست نایه‌ت، ده‌وڵه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ژاران بنیات نراوه".
ئه‌م ڕێنماییه به ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڕاشكاوانه له‌لایه‌ن ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره پێشوازی لێكرا، كه ئه‌وه‌ی ڕوده‌دات به جێبه‌جێكردنی بڕیاره دادوه‌رییه‌كانی وه‌سفكرد و وتی، "پارێزگاكه په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی ناوه‌نده‌وه نییه"، جه‌ختیشیكرده‌وه كه "عێراق ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییه، حكومه‌تی ناوه‌ندیش ناتوانێت ده‌ستوه‌ردان بكات له‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاره‌كانی دادگا ده‌رده‌چن كه دژی ئه‌و كه‌سانه ده‌رده‌چن كه ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌وییه گشتیه‌كان یان تایبه‌ته‌كان".
