ڕاسپاردەیەکی حکومی بۆ خێراترکردنی کارکردن لەسەر پرۆژەی کەناڵی بەدعە بۆ دابینکردنی ئاوی بەسرە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی خستنەگەڕی هەوڵەکان دەکات بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی کەناڵی بەدعە و گەیاندنی ئاو بۆ بەسرە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بۆ بەدواداچوون بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی کەناڵی بەدعە، بە ئامادەبوونی بەڕيز وەزیری سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەرپرس لە وەزارەتی سامانە ئاوییەکان.
وتیشی لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێداچونەوە بە دۆخی پڕۆژەی کەناڵی بەدعە و ئەو ئاستەنگانە کرا کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕێگر بوون لە تەواوبوونی و دواکەوتنی تەواوکردنی، هەروەها گرنگی تەواوکردنی بەشی گرینگی (65) کم، کە بە ناوچە ڕومێلە و جبێسە تێدەپەڕێت (لە لە 45 کیلۆمەتری تەواو بووە).
بۆ تەواوکردنی ئەم پڕۆژەیە، بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمپانیاکانی جێبەجێکار تاوتوێی پڕۆژەی بۆری ئاو و گونجاوی بۆ کارپێکردنی لە ژێر بارودۆخی کەمی ئاوی ئێستادا کرا، بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ سەرجەم ئەو کەرەستانەی کە لە تەواوکردنی پڕۆژەکەدا بەکارهێنراون، هەروەها پێشکەشکردنی پێشنیازی هەموارکردنەوە بۆ بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە کەناڵی بەدعە، بە ئامانجی ناساندنی پێکهاتەی نوێ و دابینکردنی نەختینەیی دارایی بۆی.
سودانی فەرمانی تەواوکردنی وێستگەی پەمپکردنی لە ناوچەی گرینگ و دابینکردنی کارەبای بۆ کرد، جەختی لەسەر خستنەگەڕی هەموو هەوڵەکان کردەوە بۆ تەواوکردنی پلانی پڕۆژەکە و گەیاندنی ئاو بۆ شاری بەسرە.
هەروەها لە دیدارەکەدا بارودۆخی ئاوی سەرجەم ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور و دۆخی بەردانی ئاو لە وڵاتانی دراوسێ و بەردەوامبوونی هەوڵە دیپلۆماسیەکان بۆ گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام و هەموو ئەو ڕێوشوێن و پێشنیارانەی کە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئاو ئامادەکراون تاوتوێ کران.
