ڕاسپاردەیەکی حکومی بە پێشکەشکردنی داواکاریی جوتیاران بە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت بۆ گرتنەبەری بڕیاڕی پێویست
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ، ڕێنمایی دا کە داواکاری جووتیاران بخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بڕیاری پێویست سەبارەت بەو داواکاریانە بدرێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی کرد لە سەرۆکی یەکێتی گشتی کۆمەڵەی هاریکارییە کشتوکاڵییەکان بەڕێز وەلید حەمەد گرێتی و جێگری سەرۆکی یەکێتی و سەرۆکی نوسینگەی جێبەجێکار بەڕێز عماد مەکرود بدێری و تێیدا گوێی لە تێبینییەکانی پەیوەست بە کاری جووتیاران گرت و پاڵپشری داواکارییەکانیانی کرد، سەبارەت بە ئاسانکارییەکانی پێویست بە سەرکەوتنی وەرزی کشتوکاڵی.
وتیشی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تیشکی خستە سەر گرنگیدانی حکومەت، بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی جووتیاران و پێشکەشکردنی هاوکاری لەهەموو بوارەکاندا و فەرمانی کرد داواکارییەکان پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکرێت، بەشێوەیەک لەگەڵ ئاڕاستە و بەرنامەکانی حکومەتدا بگونجێت، کە پاڵپشتی کەرتی کشتوکاڵ و سەرجەم کەرتەکانی گەشەپێدانی ئابووری نا نەوتی و زیادکردنی داهاتی ناوخۆیی دەکات و بەشدار دەبێت لە ئاسایشی خۆراک.
