ڕاوێژکاری سودانی: هیچ كێشه‌یه‌ك له دابینكردنی پاره بۆ موچه نیه
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری دارایی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌باره‌ی بونی نه‌ختینه و پاره‌ی كاش بۆ موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی عێراق دڵنیایی ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "هیچ كێشه‌یه‌ك له دابینكردنی پاره بۆ موچه نیه، مانگانه له‌ڕێگه‌ی داهاتی نه‌وت و نا نه‌وتیه‌وه پاره‌ی پێویست بۆ خه‌رجیه‌كانی حكومه‌تیش دابینده‌كرێت".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "له بودجه‌ی گشتی ده‌وڵه‌تدا ئه‌وله‌ویه‌ت هه‌یه كه گرنگی به دڵنیابون له دابینكردنی موچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی حكومی و كۆمپانیا حكومییه‌كان ده‌درێت، جگه له دابینكردنی پاداشتی گرێبه‌سته‌كان و موچه‌ی خانه‌نشینان و پۆله‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "كاره له‌پێشینه‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی ئێستای بودجه‌ی گشتیدا دێن، به دڵناییه‌وه، هیچ كێشه‌یه‌ك له دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی نه‌ختینه‌یی بۆ بودجه‌دا نییه، جا له داهاتی نه‌وته‌وه بێت یان نانه‌وتی".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕونیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به كێشه داراییه‌كان ده‌وترێت، سیناریۆی خه‌یاڵیه كه ئامانجیان دروستكردنی دۆخێكی نادڵنیاییه له دۆخی ئابوری وڵات‌دا، "نزیكه‌ی هه‌شت ملیۆن هاوڵاتی عێراقی سودمه‌ندن له پاره‌ی مانگانه كه پێداویستییه‌كانی نزیكه‌ی 35 ملیۆن عێراقی له مانگێكدا له ڕێگه‌ی سیسته‌می پاڵپشتی خێزانییه‌وه ده‌گرێته‌وه".
ده‌شڵێت، "هه‌ماهه‌نگی نێوان سیاسه‌تی دراو و دارایی كارده‌كات بۆ دابینكردنی باشترین ئه‌دای كاركردن و سه‌قامگیری بۆ خه‌رجكردنی مانگانه‌ی حكومه‌ت، كه به فه‌زای دارایی ناسراوه".
باسی له‌وه‌شكرد، "سیاسه‌تی ئابوری گرنگییه‌كی ورد ده‌دات به دڵنیابون له كاتی خه‌رجكردنی ته‌شغیلی به‌بێ پچڕان، به‌و پێیه‌ی ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانه له 3% زیاتر نه‌بوه، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ورده به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی نه‌ختینه‌یی و خه‌رجییه گشتییه‌كاندا، هه‌روه‌ها سه‌قامگیری و كاریگه‌ریی سیاسه‌ته دراوی و داراییه‌كان به‌شدارن له به‌رزكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی ئابوری و دابینكردنی پاراستنی پێویست بۆ ئابوری عێراق له ئاسته‌نگه‌كانی داهاتو".
