ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: دەنگۆی خۆر عەبدوڵڵا درۆیە ئامانجی سیاسی و هەڵبژاردنە
ئەمڕۆ سێشەممە، فادی شەمەری، ڕاوێژکاری سیاسی سەرۆکوەزیران، پشتڕاستی کردەوە کە ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا ئامانجی ڕێکخستنی کەشتیوانییە و هیچ پەیوەندییەکی بە دیاریکردنی سنوورەکانەوە نییە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچی دەنگۆی لەسەر پرسی خۆر عەبدوڵڵا هەیە، درۆیە بە ئامانجی سیاسی و هەڵبژاردنەوە.
شەمەری لەلێدوانێک بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی کەدەستی موتەڵع کەوتووە ڕایگەیاند: "خاکی عێراق پیرۆزە، لە هەر بستێكی خاكی عێراق خۆش نابین لەژێر هەر بیانوویەکدا هیچ تهنازولیكی لێ ناكهین ". ئاماژەی بەوەشکرد، "هەموو شتێک کە دەنگۆی لەسەر پرسی خۆر عەبدوڵڵا هەیە، درۆ و هەڵبەستراوە بە ئامانجی سیاسی و هەڵبژاردنەوە".
وتیشی، "رێککەوتنی ڕێکخستنی کەشتیوانی لە خۆر عەبدوڵڵا، وەک ناوەکەی ئاماژەی پێدەکات، کەشتیوانی و تێپەڕبوونی کەشتیەکان و ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکان ڕێکدەخات و هیچ پەیوەندییەکی بە دیاریکردنی سنوورەکان یان زەوییەکانەوە نییە". ڕوونیشی کردەوە "ڕێککەوتنەکە لە ساڵی 2013 لە نێوان هەردوولا پەسەند کرا بۆ ڕێکخستنی کەشتیوانی. ئایا ناڕەزایەتیدەرەکان لەبیریانە دوای 12 ساڵ لە جێبەجێکردنی؟" ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "حکومەتی عێراق بە تەواوی ئاگاداری گرنگی و جددییەتی ئەم بابەتەیە، بەتایبەتی کە پارێزەری سەرچاوە و مافەکانی خەڵکە و ناتوانرێت باسی لێبکرێت، بەبێ گوێدانە دەرئەنجامەکانی".
