ڕاوێژکارێکی سودانی لەبارەی هێرشەکەی ئێران: هەڕەشەیەکە گونجاو نییەلەگەڵ قووڵایی پەیوەندییەکانی هەردوولا
خالد یه‌عقوبی ڕاوێژكاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئاسایش رایگه‌یاند، بۆردومانه‌كه‌ی شه‌وی دوشه‌ممه‌ی سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر هەڕەشەیەکە گونجاو نییەلەگەڵ قووڵایی پەیوەندییەکانی هەردوولا.
خالد یه‌عقوبی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "بۆردومانكردنی هه‌ولێر كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه بوه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراوه و نوێنه‌رایه‌تی پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ده‌ستوری عێراق ڕێگه به بونی گروپه چه‌كداره‌كان نادات كه هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ڕێگه نادات خاكه‌كه‌ی ببێته مه‌یدانی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ، حكومه‌تی ئێرانیش عێراقی ئاگادار نه‌كردۆته‌وه سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه".
راوێژكاره‌كه‌ی سودانی ده‌شڵێت، "ئه‌گه‌ر به‌ڵگه له لایه‌نی ئێرانییه‌وه هه‌بوایه له‌سه‌ر بونی نوسینگه‌كانی مۆساد له هه‌ولێر، ده‌بو ڕاده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكرایه، حكومه‌تی عێراقیش له‌م ڕوه‌وه بێده‌نگ ناوه‌ستێت، بۆیه پاساوه‌كانی ئێران بۆ ئه‌نجامدانی بۆردومانه‌كه به‌س نین".
خالید یه‌عقوب جه‌ختیشیكرده‌وه، "هه‌وڵده‌ده‌ین عێراق دور بێت له هه‌ر هێزێكی ده‌ره‌كی، به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا چوینه ناو دانوستانێكی جددی و ڕێگایه‌كی زۆر نایابمان به‌و ئاراسته‌یه بڕی، به‌ڵام ئه‌م ڕوداوانه زیانی بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه هه‌یه و دوایده‌خات كه عێراق كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات هێزه بیانیه‌كان بكشێنه‌وه".
