المطلع
عاجل

post-image

ڕۆژنامەکانی ئەمریکی ڕایدەگەیەنن: بارزانی لە پشت کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانەوەیە


14:30 تایبەت بە (المطلع)
2023-08-31
42061

ڕۆژنامەکانی ئەمریکی ڕایدەگەیەنن: بارزانی لە پشت کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانەوەیە و هاوکاری داعشی کرد وگللەیی لە عەرەبە سوننەکان کرد و ڤیان دەخیلی بەکار دێنێت بۆ ئەم کارە.
لەو کاتەوەی ڕوویداوە لە ساڵی 2014ەوە تاوەکو ئەمڕۆ، مشتومڕ بەردەوامە لەسەر ئەو لێکەوتانەی کە بوونەتە هۆی ئەنجامدانی ئەو تاوانە قێزەوەنەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دژی هاوڵاتیانی ئێزیدی لە شەنگال، هەروەها رووداوەکانی دوای تاوانەکە لە کردەوەکانی "قۆرخکاری"ی سیاسی کە بووە هۆی "گۆڕانکاری جیۆپۆلیتیکی" لە ناوچەکانی باکوری عێراق کە تا ئەمڕۆش کاریگەرییان بەردەوامە.
لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئەو لایەنانەی کە لەلایەن حیزبە کوردییەکانەوە پشتیوانی دەکرێن سووربوون لەسەر ئەوەی کە عەرەبە سوننەکان لە شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەری تاوانبار بکەن بە داگیركردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە و ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژ بە خەڵکەکەی، لە کۆتاییدا ڕۆژنامەی The Cradle ئەمریکی هەندێ ڕاستی ئاشکرا کرد لەم بارەیەوە، کە لێکۆڵینەوەیەکی "شۆکەر"ی بڵاوکردەوە، بەپێی وەسفەکەی، ئەو ڕاستییانەی ئاشکرا کرد کە بۆ یەکەم جار ڕاگەیەندراون دەربارەی ئەو ڕووداوانەی کە بوونەتە هۆی کۆمەڵکوژییەکە و ئەو لایەنانەی بەرپرسیارن لێی، کە هێشتا "بێ سزان" وەک چۆن وەسفکراوە.
لێکۆڵینەوەکەی ڕۆژنامەکە کە لە 24 ئابدا بڵاوکرایەوە، بووە هۆی کاردانەوەیەکی بەرفراوان لەلایەن ناوەندە ڕۆژنامەوانی و شیکەرەکانی بیانییەکان کە دووبارە لێکۆڵینەوەیان لە تاوانی جینۆسایدی دژی ئێزیدییەکان کرد و گەیشتن بە بەڵگەی زیاتر دەربارەی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن ئەو ڕۆژنامەی ئەمریکییەوە بڵاوکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا و بە ڕوونی دەستی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان "مەسعود بارزانی" لە تاوانەکەدا ڕابگەیەنن، كه دەستی لە "هاوکاریکردن لە ڕێککەوتنێکی گوماناویدا" لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ ئاسانکردنی کۆنترۆڵکردنی ناوچە گەورەکانی ناو عێراق بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی کە لە لێکۆڵینەوەکانەوە ئاشکرا کراون.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە بەم دواییانە بڵاوکراونەتەوە، هاوکاری بارزانی تاکە هاوکاری نەبوو، دوای چەندین ساڵ لە بێدەنگی و تاوانبارکردنی دانیشتوانی هۆزە عەرەبییەکانی ئەو ناوچەیە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە چالاکوان و پەرلەمانتاری پێشوو ڤیان دەخیل "ڕۆڵێکی چالاکی گێڕاوە" لە "چەواشەکردنی ڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی" بە تۆمەتبارکردنی پێکهاتەی عەرەبی لە ناوچەکانی دەوروبەری شەنگال بە ئەنجامدانی تاوانەکە، وەک هەوڵێک کە "بە شێوەیەکی سیستەماتیکی و پلان بۆ دانراوە لەلایەن کادیرانی حیزبی بارزانییەوە بۆ شاردنەوەی تاوانەکە دوای شکستی پلانە جیاکەرەوەکانی" وەک چۆن باسی لێکراوە.
لێکۆڵینەوەکە کە لە ساڵیادی هێرشەکەی داعش بۆ سەر شەنگال لە ئابی 2014 بڵاوکرایەوە، هەروەها ئاماژەی بە "دەستی ئەمەریکا" کرد لە ڕێگەدان بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە بۆ ئەنجامدانی تاوانەکە، بە ئاماژەکردن بە لێدوانەکانی بەرپرسان و توێژەرانی ئەمەریکی کە زانیاری پێشووی حکومەتی ئەمەریکایان پشتڕاستکردەوە سەبارەت بە تاوانەکە و "هاوکاری" بارزانی لەگەڵ ڕێکخراوەکەدا کە گەیشتە قۆناغی پێشکەوتوو بە دابینکردنی چەکی دژە زرێپۆش بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستی بۆ ئەوەی لە دژی هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بەکاربهێنرێن.

گرێبەستێکی گوماناوی لەگەڵ داعش لە عەممان.. وردەکارییەکی "شۆک" ئاشکرا کرا. 
لە 3ی ئابی ساڵی 2014، هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسعود بارزانیبە شێوەیەکی "تۆقێنەر و کتوپڕ" لەپێگەکانیان لە شەنگال کشانەوە، ئەو هێزانەی کە بەرپرس بوون لە پاراستنی ناوچەکە و دانیشتوانەکەی لە هەڕەشەی تیرۆریستی، بەپێی لێکۆڵینەوەی ڕۆژنامەکە پێش کشانەوەیان شتێکی"خراپتر"یان ئەنجامداوە.
ڕۆژنامەکە جەختیکردەوە کە بەڵگەی بەدەست هێناوە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی "زە دیلی بێست"ی ئەمریکی پشتڕاست دەکاتەوە، کە لە چواردەی نیسانی ۲۰۱۷ زانیاری لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی تایبەتی خۆیەوە بڵاوکردەوە، کە تیایدا دووپاتی کردۆتەوە کە "ڤان دێن تۆرن"ی پەیامنێری لە عێراق بەدواداچوونی کردووە لەبارەی هەڵمەتێکی هێزەکانی پێشمەرگەی پارتییەوە بۆ چەککردنی خەڵکی ناوچەی شەنگال لەپێکهاتەی ئێزیدیی و هۆزە عەرەبییەکانی دەوروبەری، لەپاڵ هەڵمەتێکی هاوشێوە لە دەشتی نەینەوا کە لەپێش هاتنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش بوو.
ڕۆژنامەکە کە لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەکانیەوە بوونی "خیانەت"ی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەو سەرکردەکەی پارتییەوە ڕاگەیاند، ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە ئەو هێزانە لە ڕێگەی "هەڵمەتی پشکنینی ئەمنییەوە" چەکی خەڵکەکەیان بردەوە کە بووە هۆی ئەوەی لەبەردەم هەڕەشەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشدا و لەکاتی هاتنی بۆ ناوچەکانیان گۆشەگیر و لاواز بن، جەختیکردەوەش کە "هێزە کوردییەکان ناوچەکە چەکی دانیشتوانی ناوچەکەیان بردووە پێش هاتنی داعش ئەمەش بووە هۆی زۆری قوربانیان".

لەپاڵ هەستانی بە باوەڕپێهێنان بە دانیشتوانی شەنگال بەوەی دەمێنێت بۆ پاراستنیان، پێش ئەوەی بکشێتەوە و خیانەتیان لێبکات وەک چۆن ڕۆژنامەکە باسی لێوە دەکات.
ئەو کردەوەیەی کە لەلایەن بارزانی و هێزەکانیەوە ئەنجامدراوە بەپێی رۆژنامەی THE bestی ئەمریکی ڕاستەوخۆ بووە هۆی ئەوەی کە "قوربانیانی ئێزیدییەکان لەسەر ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە بە هەزاران کەس بن و توانای پاراستنی خۆیان لەدەست بدەن، هەروەها کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە دوا ساتەکاندا پێش ئەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە بچێتە ناو شارەکە"، جەختیکردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە خیانەتیان لە هاوڵاتیانی عێراقی کردووە دوای دەرکردنی ڕاپۆرتێک لەلایەن یەکێتی ئاشوورییەکان لە ئەوروپا بە ناونیشانی "سڕینەوەی ئاشوورییەکان"، دووپاتکرایەوە، کە لە میانیدا ڕێکخراوەکە پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە بە هاوتەریبی لەگەڵ هاتنی داعش و چەککردنی ئێزیدییەکان هەڵمەتێکی هاوشێوەیان لە دەشتی نەینەوا ئەنجامداوە لە گوندە مەسیحییەکانیان، کە بووە هۆی چەک دانانی تەواو و کەوتنەبەر هەڕەشەی رێکخراوەکە لەدوای کشانەوەیان بەوەتەی رۆژنامەکە سیناریۆیەکی هاوشێوەی شەنگال روویدا، جەختیشیکردەوە کە پێکهاتەی مەسیحی، هۆزە عەرەبییەکان و پێکهاتەی ئێزیدی لە دەشتی نەینەوا، لەلایەن بارزانی و هێزەکانیەوە ڕووبەڕووی "خیانەت" بوونەتەوە، وەک چۆن رۆژنامەکە وەسفی دەکات.
لە چوارچێوەی ئاشکراکردنی ڕاستییەکان دەربارەی تاوانی جینۆسایدی دژ بە ئێزیدییەکان و دەستی بارزانی و هێزەکانی لە ڕووداوەکەدا، ڕۆژنامەکە جەختیکردەوە کە زانیاری پشتڕاستکراوەی بەدەست هێناوە سەبارەت بەو هۆکارانەی کە وایانکردووە "هێزە کوردییەکان خیانەت لە هاوڵاتیانی ناوچەکە بکەن" لەژێر پاراستنی خۆیاندا و ڕوونیشیکردەوە کە بارزانی "لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕێککەوتووە لەسەر گرێبەستێک کە مسۆگەری ڕاگەیاندنی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق و کۆنترۆڵکردنی کەرکووک دەکات، دوای ئەوەی رێکخراوەکە خواستەکانی خۆی لەعێراق بەدی دەهێنێت".
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، چەندین "تۆمەت" دەردەکەون سەبارەت بە دەستی مەسعود بارزانی لە مامەڵەیەکی "گوماناوی" لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کە بووە هۆی ئەو خیانەتەی لەلایەن هێزەکانیەوە لە شەنگال ئەنجامدرا، ڕۆژنامەکە پشتڕاستی کردەوە کە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرس و کەسانی ناوەوەی کاروباری سیاسی لە ناو عێراقدا قسەی کردووە، کە ڕووداوەکەیان پشتڕاستکردەوە، توێژەری کاروباری عێراقی فەڕەنسی "پیەرجین لۆزادس" ڕایگەیاند، بەگوێرەی لێدوانەکانی بۆ ڕۆژنامەکە، "بارزانی ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کردووە کە "دابەشکردنی ژمارەیەک ناوچە" لەخۆ دەگرێت لە بەرامبەر ئەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە هێزەکانی عێراق لەو ناوچانە دەربکات کە بارزانی دەیەوێت لە ئامادەکاری بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ". 
ئەم تۆمەتانە لەلایەن ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) جەمیل بایک پشتڕاستکرایەوە، بايک له لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی زە كرایدڵی ئەمریكی و حەریات دایلی نیوزی توركی ڕایگەیاند،" پەکەکە ئاگاداری ناردنی نوێنەرێکی بارزانییە بۆ عەممان، لەوێ لەگەڵ ژمارەیەک سیاسەتمەداری سوننە کۆبووەوە کە ئاماژەیان بە پەیوەندی خۆیان لەگەڵ پارێزگاری پێشووی نەینەوا ئەسیل نوجەیفی و سەرکردەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرد".
بەپێی رۆژنامەكە بایک وتیشی: "بارزانی ئەندامێکی حیزبەکەی بە ناوی ئازاد بەرواری نارد بۆ عەممان، لەوێ لەگەڵ ئەو کەسایەتییانەی کە ئاماژەیان پێکراوە کۆبووەوە و پلانی دانابوو هاوکاری ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بکات بۆ چەک دانانی دانیشتوانی ناوچەکان بۆ داگیرکردنی ناوچەکانیان لە بەرامبەر ئەوەی ڕێکخراوەکە ڕێگە بە هەرێم دەدات جیابوونەوەی خۆی ڕابگەیەنێت و پارێزگای کەرکوک بەدەستبهێنێت دوای دەرکردنی هێزە عێراقییەکان لەو ناوچانە". 
ئەم تۆمەتانە لەدوای بەڵگەیەکی دیکەدا هات کە ئەمجارە لەلایەن پەیمانگای ئینتەرپراسیۆنی ئەمریکی لە واشنتۆنەوە بڵاوکرایەوە، کە پەیمانگاکە ئاماژەی بە ڕاگەیاندنی لێکۆڵەرەکەی" مایکڵ ڕۆبن" کرد لە بیست و حەوتی نیسانی 2016، باسى له بوونی ئەم ڕێککەوتنە كرد و جگە لەو مەرجانەی دیکە کە نوێنەری بارزانی لەگەڵ ڕێکخراوەکە لەسەری ڕێککەوتوون، لەوانە دابینکردنی چەکی جۆراوجۆر، گرنگترینیان موشەکی گۆرنیتی ڕووسییە، کە ڕێکخراوەکە بۆ لەناوبردنی تانکەکانی سوپای عێراق بەکاری دەهێنا، بە تایبەتی ئەبرامسی ئەمریکی کە وێرانکارییەکەی سەرەنجی واشنتۆنی بەلای خۆیدا ڕاكێشا.

ئەندامانی پەرلەمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە شەپۆلی ئاشکراکردنی زانیاری و ئەو تۆمەتانەدا کرد و لە چاوپێکەوتنێکدا کە له کەناڵی ئێن ئاڕ تی ئەنجامدرا پشتڕاستیان کردەوە کە سەرکردەکانی هێزەکانی پێشمەرگەی بارزانی "چەکیان لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئاڵوگۆڕ کردووە و زانیاری هەواڵگرییان ئاڵوگۆڕ کردووە بەبێ ئەوەی تا ئێستا هیچ کامیان بەرپرسیار بکرێن".

قودسى کوردستان.. هۆکارەکانی پشت ئەو تۆمەتانەی دژی بارزانین.

ئەو هەڵمەتانەی دەزگاکانی راگەیاندنی بیانی و ناوەندەکانی شیکردنەوە دەستیانپێکرد دەربارەی بارزانی و ڕۆڵی "شۆککەر"ی بەقسەی خۆیان  لە ئەنجامدانی کۆمەڵکوژییەکە و ڕووداوەکانی دوایین، لەسەر بنەمای ئەوە بوو کە ئەو دەزگایانە بە ڕاستییەکان وەسفیان کرد کە وادیارە بەرە بەرە ئاشکرا بوون دوای شکستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2017 و دەستپێکردنی"هەڵمەتێکی پڕۆپاگەندە"ی بارزانی و حیزبەکەی لە رێگای بەکارهێنانی کەسایەتییەکان لەنێویشیاندا ڤیان دەخیل بۆ تاوانبارکردنی عەرەبی سوننە بەئەنجامدانی تاوانەکان، هەروەها هۆکاری پشتی ئەم رفتارانەی بارزانی و حیزبەکەی ئاشکراکرد.
ڕۆژنامە ئەمریکییەکە جەختی لەوە کردەوە کە خواستەکانی بارزانی بۆ "سوود وەرگرتن" لە فراوانبوونی ڕێکخراوەکە بۆ ڕزگاربوون لە هێزەکانی سوپای عێراق و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان بە فەرمی بەبێ بەرەنگاربوونەوە بە بیانووی ئەو هەڕەشە ئەمنییەی کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە ڕووبەڕووی بووەتەوە و شکستی حکومەتی بەغدا لە پاراستنی خاکەکەی ئامانجێکی دیکەی لەخۆگرتووە، بەپێی وەسفەکەی و جەختی لەوە کردەوە کە "قودسی کوردەکان - کەرکوک" لە سەرووی خواستەکانی بارزانی بوون.
زەگرایدڵ جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر بارزانی بیەوێت جیابوونەوەیەکی تەواوی ئەو هەرێم لە عێراق بەدەست بهێنێت، ئەوە پێویستە کۆنترۆڵی تەواوی پارێزگای کەرکوکی دەوڵەمەند بە نەوت بەدەست بهێنێت بۆ بەدەستهێنانی خۆژێنی هەرێم لە سەرچاوە کانزاکان، دووپاتیشیکردەوە کە پلانی بارزانی یەکەم "بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی بوو بۆ جیابوونەوەی کوردستان بە سوودوەرگرتن لە هەڕەشەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، دووەم، بۆ ڕزگارکردنی عەرەبە سوننەکان لەو ناوچانەی کە دەیەوێت بۆ ئەوەی لەگەڵ هێزەکانیدا وەک ئازادکەرێک کۆنترۆڵی تەواوی بکەن، سێیەم بۆ کۆنترۆڵکردنی پارێزگای کەرکوک لەڕووی سەربازییەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ لکاندنی بە دەوڵەتی کوردستان".
بە باسکردن لەسەر ئەم پلانە" دێنیس ناتالی" توێژەری کاروباری ئەمنی لە زانکۆی بەرگری ئەمریکا دەڵێت "گەورەترین بەڵگەی هاوکاری بارزانی لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و جێبەجێکردنی ئەم پلانە فراوانبوونی هەژموونێتی بە ڕێژەی 40٪ لەسەر ئەو ناوچانەی پێشتر لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون دوای کشانەوەی سوپای عێراق لەو ناوچەیە، لەسەر هەمان بۆچوون توێژەری ئاشووری ماکس جۆزێف وتی: "پرۆسەی کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە داگیرکارییە بەناوی ئازادکردن"، شارەزای ئەمنی ڤۆڵدێمیر ڤان ویلگنبێرگ بۆ هەمان ڕۆژنامە ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە و وتی: "کوردەکان ئێستا لەژێر سەرکردایەتی بارزانی کۆنترۆڵی زۆربەی ناوچە جێناکۆکەکانیان کردووە دوای کشانەوەی داعش لەو ناوچانە"، وتیشی: "کوردەکان ئێستا نزیکن لە بەدیهێنانی تەواوی خواستەکانیان سەبارەت بەو سنوورە نێودەوڵەتییانەی کە دەیانەوێت دروستی بکەن".
هەوڵەکانی بارزانی بۆ کۆنترۆڵکردنی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دوای دەرکردنی عەرەبەکان و نەتەوەکانی دیکە لەژێر هەڕەشەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن ڕۆژنامەی فۆربسەوە ئاماژەی پێکرا، کە دەڵێت بارزانی بەپەلە دەستی پێکرد دوای کۆنترۆڵکردنی هەندێک لە ناوچە جێناکۆکەکان بۆ هەناردەکردنی نەوت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ ئیسرائیل کە لەو کاتەدا لەلایەن سەرۆک وەزیران نوری مالیکییەوە دژایەتی دەکرا و جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی بارزانی بۆ فراوانکردنی هەژموونی لەسەر ناوچە جێ ناکۆکەکان پاڵنەری ئابوورییە زیاتر لەوەی پاڵنەری نەتەوەیی بێت، ئەم بابەتەش لەلایەن رۆژنامەی جیرۆسلێم پۆستی ئیسرائیلی دووپاتکرایەوە کە دەڵێت ئیسرائیل لە سەدا 70ی وزەی خۆی لە ڕێگەی ئەو نەوتەوە دەست کەوتووە کە بارزانی لە ساڵی 2015 هەناردەی کردووە پاش ئەوەی کۆنترۆڵی ناوچە جێناکۆکەکانی کردووە.

لەناوبردنی ئێزیدییەکان "پێویستە" بۆ پشتیوانی نێودەوڵەتی

سەبارەت بەو هۆکارانەی کە وای لە بارزانی کرد ڕێگە بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بدات و ئاسانکاری بکات بۆ تاوانەکانی دژ بە ئێزیدییەکان، ڕۆژنامەکە ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە بە "بازرگانانی نزیک لە هاوپەیمانی نیشتمانی کوردستان" وەسفی کرد کە بارزانی باوەڕی وابوو کە باشترین ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی ڕۆژئاوا بۆ فراوانبوونی ناوچەکەی و ڕاگەیاندنی جیابوونەوەی هەرێم ئەوەیە کە داعشی تیرۆریست "تاوانی جینۆساید دژی كەمینەكان" ئەنجام بدات.

بارزانی پێی وابوو کە ڕوودانی ئەم تاوانانە فشار دەخاتە سەر وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی بۆ درووستکردنی دەوڵەت، شایەنی باسە کە ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن ڕۆژنامەنووسان و لێکۆڵەرەوان بڵاوکراونەتەوە کە بە نهێنی قسەیان بۆ ڕۆژنامەکە کردووە، لەلایەن خودی بارزانییەوە پشتڕاست کراوەتەوە لە لێدوانێکدا کە لە تەممووزی 2014 بۆ بی بی سی دابووی.
لە چاوپێکەوتنەکەدا بارزانی وتی: "هەموو ئەوەی لەم دواییانەدا ڕوویدا ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە کوردەکان مافی بەدەستهێنانی سەربەخۆیییان هەیە، لە ئێستاوە نایشارینەوە کە ئەمە ئامانجی فەرمی ئێمەیە لەناو عێراقدا سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانه، چونکە ئەم وڵاتە ئێستا دابەشکراوە".
بەپێی ڕۆژنامەكە پلانەكەی بارزانی شكستی هێنا ،هەروەها جەختی كردەوه، سەرەڕای باوەڕی پێشووی بەوەی کە جینۆساید هەڵوێستی دەگۆڕێت دەبێتە هۆكار بۆ جیابوونەوه، بەڵام وڵاتانی ڕۆژئاوا بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە پەرۆشن بۆ پاراستنی سیاسەتێک کە بە تەواوی پشتگیری لە یەکپارچەیی عێراق بکات و بەتەواوی دژی جیابوونەوەی کوردستانە.
جگە لەو دژایەتییە بەهێزەی کە لەلایەن وڵاتانی ناوچەکەوە نیشاندراوە، لەوانە ئێران و تورکیا، "بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر تاکە وڵات کە پشتیوانی لە هەوڵە بارزانیدەکرد تەنها ئیسرائیل بوو".
ڕۆژنامەکە دەڵێت، "سیاسەتی هاوسۆزی" کە بارزانی هەوڵیدا سودى لێی وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی و جیابوونەوە پشتی بەوە بەستووە کە "ئێزیدییەکان ببنە قوربانی بۆ ئەوەی بەکاربهێنرێن بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی جیهانی و ڕۆژئاوا بەتایبەتی، چونکە هیوای خواست کە ئەم هاوسۆزییە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی پرسی دەوڵەت بوون، بەپێی ڕۆژنامەكە، لەجیاتی ئەوەی هاوسۆزی بە پرسی جیاکەرەوەی بارزانی بکات، واشنتۆن "پێی باشترە" چەک بنێرێت سەرەڕای ئەو پێشێلکارییە یاساییە ئاشکرایە کە لە هەوڵێکدا بۆ پشتگیریکردنی بۆ مانەوە لە دەوڵەتی عێراق و ڕێگریکردن لەوەی بانگەشەی هەڕەشەی داعش بکات بۆ بەدەستهێنانی جیابوونەوە، ئەمەش هەردوو ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و گاردیان لە ڕاپۆرتێکدا کە لە ساڵی 2014 بڵاوکراونەتەوە پشتڕاستیان کردەوە.

بارزانی "خیانەتەکە" ئاشکرا دەکات و عەرەبە سوننەکانیش تۆمەتبار دەکات بە خۆدزینەوە لەو خیانەتە

ساڵێک دوای کەوتنی شەنگال و کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بەتایبەتی لە گوندی کۆجۆ، ڕۆژنامەکە ڕایگەیاند کە بارزانی "ڕاستییەکانی دەربارەی پاڵنەرەکانی ئاشکرا کردووە" و ڕوونیکردەوە کە "لەو ماوەیەدا، کاتێک هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و سوپای عێراق نزیک بوونەوە لە ڕزگارکردنی شەنگال وکۆنترۆڵکردنەوەی، بارزانی پێشڕەوی بە هێزەکانی کرد لە هەوڵێکدا بۆ کۆنترۆڵکردنی شەنگال پێش ئەوەی هێزەکانی عێراق و ئەمریکا بگاتە شەنگال"، رایشیگەیاند: "ئەم هەنگاوە پاڵنەرە شاراوە و ڕاستەقینەکانی ئەو خیانەتەی لەلایەن بارزانییەوە ئاشکرا کرد"، وتیشی، "ئامانجەکە بە هەڵە ڕاگەیەندرا دوای ئەو لێدوانانەی لە ماوەی ئەو جووڵەیە درا کە تیایدا ڕایگەیاند کە شەنگال بەشێکە لە کوردستانی مەزن لە هەموو لایەکەوە"، ئەو هەوڵە بۆ لکاندنی شەنگالە، بەپێی ڕۆژنامەکە، "دوای هەوڵێک بۆ دووبارە نووسینی مێژوو لەلایەن بارزانی و حیزبەکەیەوە بوو"، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، بارزانی هەوڵی داوە کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان بەکاربهێنێت و بیگۆڕێت بۆ "کێشەیەکی کورد و هێمای ئازاری نەتەوەکەی لە عێراق، بەم شێوەیە ئازاری ئێزیدییەکانی سڕییەوە و ئەو تاوانەی لەلایەن خۆی و حیزبەکەیەوە ئەنجامدراوە خستە ئەستۆی عەرەبە سوننەکانی ئەو ناوچانە"، بەگوێرەی وەسفی ڕۆژنامەکە کە ئەوەشی پشتڕاستکردەوە کە بارزانی سوود لە چالاکوان و پەرلەمانتاری پێشوو ڤیان دەخیل وەرگرتووە کە نوێنەرایەتی ئێزیدییەکان دەکات بۆ پێشکەشکردنی "وێنەیەکی لادراوی راستییەکان و تێایدا عەرەبە سوننەکان تاوانبار دەکات بەئەنجامدانی ئەو تاوانانەی کەخۆی لەپشتیانەوە بووە"، ئەم رێکارەش ئاشکرابوو لەمیانی لێدوانەکانی پەرلەمانتاری. 

بارزانی هەڕەشە لە ئێزیدییەکان دەکات… ترس لە گوتنی ڕاستیەكان هێشتا زاڵە و نیگەرانی له دووبارەبونەوەی خیانەت

بەپێی ڕۆژنامەكە سەرەڕای ئەو ڕاستییە زۆرەی کە له ڕۆژنامەكان لە ڕێگەی ناوەڕۆکی میدیا بیانییەکان و ناوەندەکانی شیکردنەوەی نێودەوڵەتییەوە ئاشکرای کردووە، ئەو ڕاستییەی کە لەم دواییانەدا ئاشکرا کرا هێشتا بە شێوەیەکی زۆر "نەزانراو" لەناو عێراقدا ڕوونکراوەتەوە، "لەکاتی گفتوگۆکردن لەگەڵ زۆرێک لە بەرپرس و نوێنەرانی پێکهاتەی ئێزیدییەکان لە عێراق، ئەوان بە تەواوی ئاگاداری وردەکارییەکانی ئەو خیانەتە بوون کە بارزانی لە دژی ئەوان ئەنجامی دا، بەڵام سەرەڕای تێپەڕبوونی نۆ ساڵ لە خیانەتی گەورە، هێشتا دەترسن بە ئاشکرا لە میدیاکاندا باسی بکەن لە ئەنجامی ئەو هەڕەشانەی کە بارزانی و هێزەکانی كە لەسەر ژیانیان دەیكەن، بەتایبەتی لە کەمپی پەناگەکان".

ڕۆژنامەکە کۆتایی بە لێکۆڵینەوەکانی خۆی هێنا و جختیكردەوه کە زۆربەی ئێزیدییەکان هێشتا لەژێر کاریگەری هەمان ئەو حیزبەدا دەژین کە هەماهەنگی جینۆسایدی دژی ئەوان و کۆیلەکردنیان کردووە.
هاتووەش: "ئێزیدییەکان کە قسەیان لەگەڵ کردین هێشتا نیگەرانییەکی گەورە دەردەبڕن لەوەی کە بازرانی و هێزەکانی هەماهەنگی جینۆسایدێکی دیکە لە دژیان دەکەن بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش وەک دوایین هەوڵ بۆ تێپەڕاندنی ئامانجەکانی".
وەک ڕۆژنامەکە باسی کردووە، ئەو لێکۆڵینانەی کە لەلایەن میدیا بیانییەکان و ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی شیکردنەوەوە دەرکراون، سەرەڕای "تۆمەتەکان و سەرکۆنەکردنیان" لە دژی بارزانی، هێشتا لە دەرەوەی سەرنجی دەوڵەتی عێراقدان سەرەڕای ڕاسپاردە بەردەوامەکان بۆ ڕزگارکردنی ئێزیدییەکان لە مانەوەیان لەژێر دەسەڵاتی بارزانی و هێزەکانی، بەبێ ئەوەی هیچ هەوڵێکی ناوخۆیی بدەن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی.
بەمەش ڕۆژنامەکە مەسعود بارزانی و حیزبەکەی و هاوکارەکانی تۆمەتبار دەکات، کە تا ئەمڕۆ لە دەرەوەی بازنەی سزادان و بەرپرسیارێتیان لە وردەکارییەکانی "خیانەت"، وەک چۆن باسی لێکرد.

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

دوایین هەواڵەکان

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

عێراقچی: بە ئامانجگرتنی كارگه‌كانی وزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێچەوانەی وادەی ترەمپە

2026-03-28 00:23 12941
پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

پەروەردە و خوێندنی باڵای هەرێم کاتی دەستپێکردنەوەی دەوامیان ڕاگەیاند

2026-03-28 00:03 11580
ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

ئەڵمانیا: بەمزوانە ئەمریكاو ئێران لە پاكستان دانوستانی راستەوخۆ دەكەن

2026-03-27 23:59 12403
سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

سوپای پاسداران: رێگریمان له‌ سێ كه‌شتی كرد بۆ تێپه‌ڕبون به‌ گه‌روی هورمزدا

2026-03-27 23:58 12156
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ماوه‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له‌ هه‌رێم درێژكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ئێران ده‌خوێنن

2026-03-27 23:55 11522
واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

واڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران داوای درێژكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی له‌ تره‌مپ نه‌كردوه‌

2026-03-27 23:54 11336
كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

كەشناسی هەرێم: ئه‌مڕۆ و سبه‌ی باران بارین له‌ ناوچه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وام دەبێت

2026-03-27 23:52 11288
فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له‌ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌

2026-03-27 23:49 11381
هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

هەیبەت حەلبوسی: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار چیتر قبوڵکراو نییە

2026-03-27 23:46 11441
هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

هاتوچۆی هه‌ولێر: به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی باراناو بۆته‌ هۆی وه‌ستانی هاتوچۆ له‌ چه‌ند شه‌قامێك

2026-03-26 23:13 12282
سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

سەرۆک وەزیران وپادشای ئوردن جەخت لە گرنگی هەوڵی بێوچان بۆ ڕاگرتنی جەنگ دەکەنەوە

2026-03-26 19:49 11703
ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

ه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیا: هێرش بكرێته‌ سه‌ر وێستگه‌كانی ئێران، ژێرخانی وزه‌ له‌ناوچه‌كه‌ وێران ده‌كه‌ین

2026-03-22 21:20 12017
پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

پزیشكیان: وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌ بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا ده‌ده‌ینه‌وه‌

2026-03-22 21:16 10077
سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

سكرتێری ناتۆ: هاوکاری ئەمریکا دەکەین بۆ کردنەوەی گەروی هورمز

2026-03-22 21:14 11421
ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتۆته‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب

2026-03-22 21:12 11179
ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی ئێف15ی خستبێته‌ خواره‌وه‌

2026-03-22 21:10 4467
وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

وەزارەتی پێشمەرگە: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر یەکێک لە بارەگاکانمان لە چەمچەماڵ

2026-03-22 16:15 10994
بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

بەهۆی هێرشە موشەکییەکانی ئێران بۆ سەر باشووری ئیسرائیل زیاتر لە ١٦٠ کەس بریندار بوون

2026-03-22 16:13 5971