ڕۆژنامەێک ئاشکرایکرد کە بنەماڵەی بارزانی کۆشکێکیان لە ئەمەریکا بە 27 ملیۆن دۆلار فرۆشت
ڕۆژی پێنجشەممە ڕۆژنامەی THE REAL DEAI ئاشکرای کرد کە کۆشکێک لە ئەمەریکا بە بڕی 27.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
ڕۆژنامەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە “المطلع” بەدوای چوو ئاشکرای کرد، کە کۆشکێکی 21000 مەتر کە دەکەوێتە ناوچەی Beverly Hills Flats لە 15 ئەم مانگە فرۆشرا.
ڕۆژنامەکە وتیشی، "ئەم کۆشکەی کە سەر بە ئەندامێکی بنەماڵەی بارزانیە کە دەسەڵاتدارن لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوودا بە بڕی 30 ملیۆن دۆلار پەخش کرا بۆ فرۆشتن".
ڕۆژنامەکە ڕوونیکردەوە، کە بەهۆی نەفرۆشتنی لە ماوەیەکی درێژ لە مانگی یەکی ئەم ساڵە نرخەکەی بۆ 29 ملیۆن دۆلار پاشگەستبووە، و لە نیوەی مانگی پێنجی ئەم ساڵە بە بڕی 27.3 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.
ئەم کۆشکە لە ساڵی 2018 بە بڕی 27 ملیۆن دۆلار بە کۆمپانیایەکی سەر بە بنەماڵەی بارزانی فرۆشرا، کۆشکەکە یاریگاێکی بۆلینگ و یاریگاێکی تۆپی باسکە لەخۆ دەگرێتەوە، هەروەها مەلەوانگەێکی فراوان.
لە ساڵی 2019 ماڵپەری Dirt.com ئاشکرای کرد کە کۆمپانیاێکی تر سەر بە بنەماڵەی بارزانی کۆشکێکی 11000 مەتری کڕی لە ساڵی 2018 بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
