ڕێبه‌ری باڵای ئێران: ره‌نگه دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتو نه‌بێت
عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، ره‌نگه دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه موشه‌كییه‌كان و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی سه‌ركه‌وتو نه‌بێت.
عه‌لی خامنه‌یی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئێران باوه‌ڕی به‌وه نییه كه دانوستانه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجامی ئه‌رێنی لێبكه‌وێته‌وه و كه‌سیش نازانێت له داهاتودا چی ڕوده‌دات.
ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ڕێگه‌نه‌دان به ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له نێوخۆی وڵات‌دا "بێ ڕه‌وشتیه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ره"، چاوه‌ڕوانی مۆڵه‌تی هیچ كه‌س ناكه‌ین، كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی خۆی هه‌یه، ڕێبازی خۆی هه‌یه و سیاسه‌تی خۆی په‌یڕه‌و ده‌كات".
خامنه‌یی باسی له‌وه‌شكرد، له بۆنه‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ گه‌لی ئێران ڕون ده‌كه‌مه‌وه كه بۆچی ته‌ركیزیان له‌سه‌ر پرسی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنه، هه‌روه‌ها بۆچی ڕۆژئاواییه‌كان و ئه‌مریكییه‌كان و ئه‌وانی دیكه پێداگرییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نابێ هیچ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنێك له ئێران‌دا ڕوبدات تا خه‌ڵكی ئێران بزانن مه‌به‌ستی لایه‌نی به‌رامبه‌ر چییه.
