ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییان بە ئینتەرنێتەوە نەبووە بزانە
بەپێی زانیارییەکانی نوسینگەی ئاماری ئەوروپا، تێکڕای ڕێژەی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە ئینتەرنێتەوە نییە لە ئاستی یەکێتی ئەوروپادا لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە 7% لەگەڵ جیاوازی ڕوون لە نێوان وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا.
زیاتر لە 34%ی دانیشتوانی جیهان لە هەمان ساڵدا بێ ئینتەرنێت بوون.
بەپێی ئامارەکانی ئەڵمانیا، کەمتر لە سەدا چواری ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 16 بۆ 74 ساڵدایە لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا، لوکسەمبورگ، هۆڵەندا، بەلجیکا و ئیرلەند هەرگیز ئینتەرنێتیان بەکارنەهێناوە.
لە بەرمبەردا، یۆنان و پورتوگال بەرزترین ڕێژەیان هەبوو لەسەر ئاستی یەکێتی ئەوروپا، کە لە سەدا 14 بوو، وە کرواتیا و بولگاریا هەریەکەیان لە سەدا 13 بوون.
لە ئەڵمانیا نزیکەی لە سەدا 6ی ئەو هاوڵاتییانەی تەمەنیان لە نێوان 16 بۆ 74 ساڵدایە هێشتا ئینتەرنێتیان بەکارنەهێناوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە هەرگیز ئینتەرنێتیان بەکارنەهێناوە بەپێی نوسینگەی ئاماری ئەڵمانیا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بارەگای سەرەکی خۆی لە ویسبادن ڕایگەیاند.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێژەی ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە ئینتەرنێتەوە نییە زۆر بەرزە لەنێو بەساڵاچوواندا، بەتایبەت لە تەمەنی 65 بۆ 74 ساڵیدا کە گەیشتە سەدا 17ی ئەو کەسانەی کە ئینتەرنێت بەکار ناهێنن، بەڵام ڕێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 45 بۆ 64 ساڵدایە کە پەیوەندییان بە ئینتەرنێت نەکردووە گەیشتە 5%، هەروەها بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار 45 ساڵەوەن تەنها لە سەدا دوو بووە.
بەپێی خەمڵاندنەکانی یەکێتی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێژەی ئەو کەسانەی کە لە ساڵی ڕابردوودا پەیوەندییان بە ئینتەرنێتەوە نەبووە لە جیهاندا نزیکەی لە سەدا 34 بوون لە گشت جیهان.
