ژمارەی کوژراوان لە غەززە 34 هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، 37 کەس گیانیان لەدەستداوە. دەشڵێت، "لە 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا 34 هەزار و 49 کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و 76 هەزار و 901 کەسیش بریندار بوون".
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکی جەنگی نێوان حەماس و ئیسڕائیل لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە تاوەکو ئێستا، 34 هەزار و 49 کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە و 76 هەزار و 901 کەسیش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا بەهۆی هێرش و بۆردومانەکانی ئیسڕائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و 68 کەسیش بریندار بوون.
ئەوەش خراوەتە روو، لە ماوەی 48 کاتژمێری رابردوودا، 79 کەس گیانیان لەدەستداوە و 131 کەسیش بریندار بوون.
