ژنە ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانی لەنێو دادگا تیرۆر کرا
نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە 26ـی کانوونی یەکەمی 2024, ڕۆژنامەنووسی لوبنانی عەبیر ڕەحال بەهۆی فیشەکێکەوە کە بەر سەری کەتووە گیانی لەدەستدا و لەلایەن هاوسەرەکەی بە ناوی خەلیل مەسعوود تەقەی لێکراوە دواتر هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.
بەگوێرەی زانیاریە ناوخۆییەکانی میدیا لوبنانیەکان، ڕووداوەکە لەناو دادگای شهحیمی ناوچهی خروب له پارێزگای جهبهل لە لوبنان ڕوویداوە.
بەگوێرەی زانیاریەکان، ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکە سکاڵای جیابوونەوەی لە دژی هاوسەرەکەی تۆمارکردبوو، بڕیاربوو مانگی داهاتوو دانیشتنەکە بەڕێوەبچێت، بەڵام لەکاتێکدا لە دادگا بوون، هاوسەرەکەی لە دەرگای بیناکەوە تەقەی لێکردوە و کوژراوە، دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە، دواجار دوای دوو کاتژمێر زیاتر لە ئەنجامدانی تاوانەکەی، مەسعود تۆمارێکی ڤیدیۆیی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تیکتۆک بڵاوکردەوە و تیایدا وردەکاری ناکۆکییە کەسییەکانی خۆی لەگەڵ هاوسەرە میدیاییە کۆچکردووەکەیدا بڵاوکردەوە، بەتایبەتی ئەو ناکۆکییە داراییانەی کە پەیوەندییان بە کارکردن لە ماڵپەڕێکی ناوخۆییەوە هەیەوە کە هاوسەرەکەی دامەزراوە.
