ڤاتیکان.. پەرستاری پاپا فرانسیس دوا قسەکانی ئاشکرا دەکات
پاپا فرانسیس لە کۆتا قسەکانیدا پێش مردنی سوپاسی پەرستاری تایبەتی خۆی، ماسیمیلیانۆ ستراپێتی کرد، کە هانی داوە لە ڕۆژی یەکشەممەی جەژنی جەژنی ئیستەردا سواری ئۆتۆمبێلەکەی بێت بۆ ئه‌وه‌ی سڵاو له هه‌زاران كه‌س بكات.
كه‌ناڵی فۆکس نیوز به پشت به‌ستن به به‌یاننامه‌یه‌كی ڤاتیکان، بڵاویکردەوە، پاپای کۆچکردوو دودڵ بوە لە سواربونی ئۆتۆمبێلەکەی و تێپەڕین بەو قەرەباڵغییەی 50 هەزار کەسییهی کە لە گۆڕەپانی سانت پیتەر کۆبونەتەوە، به‌ڵام له‌لایه‌ن پەرستاری تایبەتییهوه هاندراوه ئه‌و كاره بكات.
لە مەراسیمی جەژنی ئیستەردا لە گۆڕەپانی سانت پیتەر کە زیاتر لە 50 هەزار باوەڕدار ئامادەی بون، سرودی کۆنی بیزەنتین دەوترێتەوە کە دەقەکەی بە زمانی سلاڤۆنیکی کۆن نوسراوە، پاپا نەیتوانی خۆی سه‌رپه‌رشتی ڕێوڕه‌سمه‌كه بکات، به‌ڵام توانی به‌شداری ڕێوڕه‌سمه‌كه بكات.
به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمه‌كه بدات، پاپا پرسیاری لە سترابیتی کردوه و وتویه‌تی، "پێتوایە من بەرگەی ئەمە بگرم؟" پەرستارەکە دڵنیای کردەوە و هانیداوه به‌شداری بكات، دوای ئەوەی پاپا دڵنیاکرایەوە، گەشتێکی بە گۆڕەپانەکەدا کرد، وەستا بۆ باوەشکردنی خەڵک، بەتایبەتی منداڵان.
ڕۆژنامەی ڤاتیکان بڵاویکردەوە، پاپا فرانسیس بە ستراپیتی وتوە "سوپاس کە منت هێنایەوە بۆ شوێنی مه‌ڕاسیمه‌كه".
پاشان پاپا تا کۆتایی نیوەڕۆی یەکشەممە (20ی 4ی 2025) پشویەکیداوه و بە هێمنی نانی ئێوارەی خواردوه، یەکەم نیشانەکانی ماندوێتی لە دەوروبەری کاتژمێر 5:30 خوله‌كی بەیانی ڕۆژی دوشەممە (21ی 4ی 2025)دا نیشانداوه و دوای کاتژمێرێک کەوتوهته کۆماوه.
ڤاتیکان ئاماژەی بەوەکردوە، پێش ئەوەی پاپا بکەوێتە کۆماوه دەستی بۆ ماڵئاوایی لە ستراپیتی به‌رزكردوه‌ته‌وه، دواتریش توشی جەڵتەی دڵ بوه و کۆچی دواییکردوه.
ڤاتیکان بڵاویکردەوە، ئەوانەی لە دوا ساتەکانیدا لەگەڵیدا بون، پشتڕاستیان کردەوە کە ئازاری نه‌بوه و مردنەکەی بە خێرایی ڕویداوە.
بڕیارە ڕۆژی شەممە (26ی 4ی 2025) کاتژمێر 10:00ی بەیانی لە گۆڕەپانی سانت پیتەر پرسەی پاپا فرانسیس بەڕێوەبچێت.
