کاتز: متمانه‌م به جولانی نییه كه پشت به گروپه جیهادیه‌كان ده‌به‌ستێت
یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، وه‌ك چۆن متمانه‌ی به به‌شار ئه‌سه‌د و باوكیشی نه‌بو كه سه‌رۆكی پێشوی سوریا بون، به‌هه‌مانشێوه متمانه‌ی به "سه‌ركرده‌یه‌كی وه‌ك جۆلانی" نییه.
یسرائیل كاتز له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "متمانه‌م به جولانی نییه كه پشت به گروپه جیهادیه‌كان ده‌به‌ستێت و دژی كه‌مینه‌كان له سوریا به‌كاریان ده‌هێنێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ڕه‌نگه سبه‌ی ئه‌حمه‌د شه‌رع (جۆلانی) گروپه جیهادیه‌كان له دژی نیشته‌جێبونی ئیسرائیل له به‌رزاییه‌كانی جۆلان به‌كاربهێنێت".
وتیشی، "بونی هێزی ئاسمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر چیای هرمون و له ناوچه‌ی ئه‌منی گه‌ره‌نتی ئاسایشی ئێمه‌یه".
پێشتریش وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاندبو، "ئاماژه‌كان له دیمه‌شق كۆتاییان هاتوه و ئێستا لێدانه ئازاربهخشهكان ده‌ستپێده‌كه‌ن".
یسرائیل كاتز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سوپای ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی له سوه‌یدا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و هێزانه‌ی هێرشیانكرده سه‌ر دروزه‌كان تا ئه‌و كاته‌ی به ته‌واوی ده‌كشێنه‌وه.
