کاربەدەستانی کۆریای باشوور بڕیاریان دا کەرەنتین و چاودێری لە بەندەرەکانی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو وڵاتە چڕتر بکەن
کاربەدەستانی کۆریای باشوور ڕۆژی هەینی بڕیاریان دا کەرەنتین و چاودێری لە بەندەرەکانی چوونە ژوورەوە بۆ ئەو وڵاتە چڕتر بکەنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی "ئاوڵەی مەیمون" لە ئەفریقا وەک حاڵەتێکی لەناکاوی تەندروستی گشتی لە جیهاندا راگەیاند.
ئاژانسی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی کۆریای باشوور ئەم بڕیارەی ڕاگەیاند پاش کۆبوونەوەیەک لەگەڵ پسپۆڕانی پزیشکی و ئەکادیمی بۆ تاوتوێکردنی ئەگەری هاتنە ناوەوەی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون و ستراتیجیەکانی وەڵامدانەوەی ئەو نەخۆشیە.
بەرپرسانی ئاژانسەکە و پسپۆڕان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە دۆخی ئێستای نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون لە کۆریای باشوور لەژێر کۆنتڕۆڵدایە بەپێی پرۆتۆکۆلەکانی ئێستا، لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاریان دا کەرەنتین و چاودێری توندتر بکەن بەبێ دووبارە بڵاوکردنەوەی هۆشداری قەیرانەکە کە لە مانگی ئایاری ڕابردوودا هەڵگیراوە.
