کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئابی لە خولی ڕۆشنی سعودی بردەوە
ئەستێرەی پورتوگالی "کریستیانۆ رۆناڵدۆ" هێرشبەری یانەی نەسری سعودی، خەڵاتی باشترین یاریزانی لە خولی ڕۆشنی سعودی بردەوە لە مانگی هەشتی ڕابردوودا، رۆناڵدۆ بە باشترین یاریزان هەڵبژێردرا بە دەنگدانی هەندەران هەروەها لیژنەی تەکنیکی خولی پیشەیی سعودی.
رۆناڵدۆ لە مانگی ئابدا پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و دوو گۆڵیشی درووستکرد، ئەمەش وایکردووە ببێتە باشترین یاریزان لە چوار خولی یەکەمی وەرزی نوێی خولی سعودیە، هەروەها لە پلەی یەکەمی لیستی گۆڵکارەکاندایە، بەمەش دەکەوێتە پێش، سادیۆ مانێ، عەبدولڕەززاق حەمدەللە و ماڵکۆم کە هەر یەکێکیان سێ گۆڵیان هەیە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری یانەی نەسر لە کێبڕکێی لەگەڵ سێ یاریزان کە لە پێشبڕکێکە بەشدار بوون توانی خەڵاتی باشترین یاریزان لە مانگی هەشت بباتەوە بە پێش کەوتنی لە ماڵکۆم هێرشبەری یانەی ئەلهیلال، ڕیاز مەحرز ئەستێرەی یانەی ئەهلی و ئیگۆر کۆرنادۆ، یاریزانی یانەی ئیتیحاد.
