کورد و ئێران لەبارەی پتەوکردنی هاوکاری ئابووری و سیاسی لە چوارچێوەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان ڕێکدەکەون
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وشاندێکی ئێرانی هاوڕابون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و هاریكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران به تایبه‌ت ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاری هاوبه‌ش.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له ده‌باشان پێشوازی له فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی كونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر و محه‌مه‌د مه‌حمودیان، سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی كرد.
له دیدارێكدا كه عیماد ئه‌حمه‌د و د. خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی ئاماده‌یبون، گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچه‌كه كرا.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و هاریكاریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران به تایبه‌ت ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بارتر بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كاری هاوبه‌ش.
رێككه‌وتنی نوێ له‌باره‌ی موچه‌وه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بو، سه‌رۆكی یه‌كێتی داوای له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا كرد پابه‌ندبن و وتی، "هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بن و پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژیانێكی شایسته بۆ خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان دابینبكرێت".
