کوپەر و سودانی تاوتوێی هەلی وەبەرهێنان و پڕۆژە گەورەکانی نێوان بەغدا و لەندەن دەکەن
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لەمیانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا تاوتوێی هەلی وەبەرهێنان و پڕۆژە گەورەکانی نێوان بەغدا و لەندەنیان کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە خاتوو ئیڤێت کوپەر پێگەیشت و تێیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنیان تاوتوێ کرد.
وتیشی لە پەیوەندییەکەدا باس لە هاوکاری هاوبەش کرا لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و گەشەپێدان و پڕۆژەکانی ژێرخان و چالاککردنی ڕێککەوتنە دوولایەنەکان و یاداشتەکانی لێکتێگەیشتن بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕ و هاوبەشی، سودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق کراوەیە بەڕووی هەموو بوارەکانی هاریکاری، و ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق بە شێوەیەک گەشە دەکات کە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت و دەرفەتەکانیان زیاد دەکات بۆ بەشداریکردن لە پرۆژە ستراتیجییە گەورەکان کە لە وڵاتدا دەستیان پێکردووە.
لە لای خۆیەوە خاتوو کوپەر خواستی وڵاتەکەی دووپاتکردەوە بۆ بەهێزکردنی هاوکاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا و ستایشی ئەو سیاسەتانەی کرد کە حکومەت بۆ پتەوکردبی توانا ئابوورییەکانی عێراق پەیڕەوی دەکات.
