کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکرد
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستی پێکرد.
ئهنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل رایگەیاند زۆر گرنگە رێگری لە هەر کردەوەیەک بکەین کە دەبێتە هۆی رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان، دەڵێت: لە ئەنجامی ئەو گرژی و ئاڵۆزییانەی کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن خەڵکی مەدەنی بوونەتە قوربانی و باجێکی زۆر دەدەن، ئێمە رێگری لە فروانبوونی گرژی و ئالۆزییەکان دەکەین.
ئهنتۆنیۆ گۆتێرێس، باسی لەوەکرد، بەکارهێنانی هێز دژی یاسیا نێودەوڵەتییەکانە، ئێمە هاوبەشیکمان هەیە بۆ ئەوەی رێگری بکەین و ئاگربەست لە غەززە رابگەینین، کار دەیەکن بۆ ئاشتی ناوچەکە، هەروەها پێویستە رێگری بکەین لە جەنگی زیاتر.
