کۆبوونەیەکی تایبەت سەبارەت بەکەم بوونەوەی کارەبا و پریبەید لە هەولێر ئەنجامدرا
کۆبوونەیەکی تایبەت سەبارەت بەکەم بوونەوەی کارەبا و پریبەید لە هەولێر ئەنجامدرا.
ئەمرۆ چوارشەممە، لە دیوانی وەزارەتی کارەبا و بەسەرپەرشتی كەمال مەحەممەد ساڵح، وەزیری كارەبا و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بەکەم بوونەوەی کارەبا و پریبەید ئەنجامدرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا بەپێی راگەیندراوێکی فەرمی، هۆکارەکانی کەمبوونەوەی کارەبا و پڕۆژەی پریپەید و نرخی کارەبای 24 کاتژمێریی پرۆژەکانی نیشتەجێبوونی وەبەرهێنان خرایەڕوو و پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان پشتگیریی خۆیان بۆ دابەزاندنی نرخی کارەبای پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دەربڕی، هەروەها پارێزگاری هەولێر داوای کرد ڕەچاوی پشکی پارێزگای هەولێر لە پێدانی کارەبا بکرێت و جەختی لە تاقیکردنەوەی وەرزی بۆ پشکی کارەبای پارێزگاکان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارگرانیی سەر کارەبا کرا، کە خواست لەسەر کارەبا شەش هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە، لە کاتێکدا بەرهەمهێنان تەنیا سێ هەزار مێگاواتە.
