کۆمسیۆن: ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان دوای 24 کاتژمێری داخستنی سندووقەکان ڕادەگەیەنرێت
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند، دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری دەنگدەر تا ڕۆژی هەڵبژاردن بەردەوام دەبێت، وێڕای پشتڕاستكردنەوەی وەرگرتنی زیاتر لە سێ ملیۆن و 500 هەزار كارتی نوێ كە پێشتر دوو ملیۆن و 300 هەزار كارتی دابەشكراون، كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشدا كە ئەنجامی هەڵبژاردنە بەراییەكان دوای 24 كاتژمێر دوای داخستنی سندووقەکان ڕادەگەیەنرێت.
حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندن لەلێدوانێکدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: سێ وەجبەی كارتی بایۆمەتری وەرگیراون، لەنێویاندا دوو وەجبەی سەرەكی بە كۆی گشتی 3.5 ملیۆن كارت، 2.3 ملیۆن لەو كارتانە دابەشكراون، بەمەش نزیكەی 1.2 ملیۆن كارت ماوە تا 11ی ئەم مانگە دابەشبكرێن، تیمەكانی ناو تۆماركردن بەردەوام دەبن لە وەرگرتنی هاووڵاتیان بۆ پێشكەشكردنی كارتەكانیان تا كۆتا ڕۆژ لە دەنگدان.
سەبارەت بە كاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنیش ڕوونی كردەوە : كە یاسای ژمارە (4)ی ساڵی 2023، وەك هەموار كراوە، هاتووە كە ئەنجامی بەرایی دوای 24 كاتژمێر دوای داخستنی سندووقەکان، واتە لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ڕۆژی دواتر ڕابگەیەندرێت، زیاتر ئاماژەی بەوەشكردووە، دەزگاكانی هەڵبژاردن سێ ڕاپۆرتی كاتی (بەیانیان، نیوەڕۆ و كۆتایی) بەرهەمدەهێنن و ئەنجامەكانیان بە ڕێككەوت پێشكەش بە نوێنەرانی قەوارە سیاسییەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و میدیا دەكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمساڵ كۆمسیۆن بژاردەی نوێی خستەڕوو كە چاودێران و نوێنەرانی قەوارە سیاسییەكان دەتوانن لە كاتی ڕاستەقینەدا لەناو ناوەندەكانی دەنگدان دەستیان بە ئەنجامەكان بگات، بەمەش شەفافیەتی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەرز دەكاتەو.
